ئیسرائیل لە سوریا هێرشی نوێی ئەنجامدا

ڕاگەیاندرا کە ئیسرائیل لە نزیک پایتەخی سوریا هێرشی ئاسمانی کردووە.

ئاژانسی فەرمی حکومەتی شام (سانا) ڕایگەیاند کە ئیسرائیل "لە جۆلانی سوریای داگیرکراوەوە بە هێرشی ئاسمانی گەلێک لە گوندەکانی کردۆتە ئامانج".

سەربازێک کە نەیوست ناوەکەی ئاشکرا بێت، دەربارەی ئامانجی هێرشەکان ئاشکرایکرد کە لە هێرشەکەدا تەنها زیانی ماددی کەوتۆتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی کە ناوەندەکەی لە ئینگلتەرایە، ڕایگەیاند کە ئسرائیل شوێنێکی سەربازی حزبوڵای کردوەتە ئامانج.

دوای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، حزبوڵا پشتیوانی خۆی بۆ هاپەیمانەکانی لە  فەلەستین دەڕبڕی، لەبەر ئەوە لە باشوری لوبنان شەڕوئاڵۆزی لەنێوان حزبوڵا و ئیسرائیل ڕودەدات.

لەگەڵ شەڕی غەززە هێرشەکانی ئیسرائیل لە سوریا زیاتربووە. لە هێرشەکانی ٣٠ی تشرینی یەکەمەوە بەلایەنی کەمەوە ٢٣ چەکداری لایەنگری ئێران و ٣ سڤیلی سوریا کوژراون و نزیکەی ٢٠ کەس بریندار بوون.