ئەزدا ئاندۆک: تاکۆتایی لە سەر رێبازی بێریتان هەنگاو دەنێین

گەریلای یەژاستار ئەزدا ئاندۆک رایگەیاند، "بێریتان هەرگیز نەچووە ژێرباری خیانەت و خۆبەدەستەوەدان. ئێمەش تا کۆتایی رێبازی بێریتان بەرنادەین".

گەریلای یەژاستار ئەزدا ئاندۆک بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتان (گوڵناز کاراتاش) و ساڵیادی دامەزراندنی سوپای ژنی ئازاد یەژاستار قسەی بۆ کردین.

ئەزدا ئاندۆک بەم جۆرە دووا:

"ئەمرۆ ٣٢هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ە. لەهەمان کاتدا ئەم مانگە وەک مانگی شەهیدانی ژن پێناسە دەکرێت. لەم مانگەدا چەندین فەرماندەی هێژامان وەک مریەم، هێلین چەرکەس، جاندا تورک و ئارین میرکان شەهیدبوون. سەرەتا لەبەردەم یادەوەری ئەم هەڤاڵانەدا بە رێزەوە بەژنی خۆم دادەنەوێنم و بەبیریان دەهێنمەوە. بەهۆی شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان رێبەر ئاپۆ بە سوپابوونی ژنانی راگەیاند. لەمڕۆشدا ئێمە وەک شەڕڤان و جەنگاوەرانی رێکخستن پێدەنێینە ٣٢ هەمین ساڵیادی بە سوپابوونی ژنەوە. ئێمە ئەم رۆژە، ساڵیادی دامەزراندنی سوپابوونی ژن لە هەموو ژنان، هەڤاڵانی بەشدار لە تێکۆشان و هاوڕییانی ژن پیرۆز دەکەین.

وەک دەزانرێت فەرماندەی هێژامان هاوڕێ بێریتان، بۆ هەموو هەڤاڵانی ژن بووە هێڵی ئازادی. لە بەرامبەر خۆبەدەستەوەدان و خیانەت تاکۆتایی خۆڕاگری کرد و شەهیدبوو. هەرگیز خیانەت و خۆبەدەستوەدانی قەبوڵ نەکرد. ئێمەش لەمرۆدا وەک جەنگاوەران و شەڕڤانانی ئەم رێکخستنە لەسەر رێچکەی هاوڕێ بێریتان هەنگاو دەنێین و دەمانەوێت لەناو ئەم هێڵەدا درێژە بە تێکۆشانمان بدەین. هاوڕێ بێریتان بووە نمونە و هێمای ژنی ئازاد کە لە بەرامبەر خیانەت چۆکی دانەدا. بووە هێمای گیانبازی. ئێمەش ئەمرۆ لە سەنگەرەکانماندا لەسەر ئەو هێڵە تێدەکۆشین و دەجەنگین. ئێمە هەموو کات لەسەر ئەو هێڵە هەنگاو دەنێین و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

هاوڕێ بێریتان بووە شکۆی هەموو ژنان. بووە نمونەیەک کە ئێمە هەموومان سەربەرزین بەوەوە و شانازی پێوەدەکەین. ئێمەش لەسەر هەمان رێباز تا کۆتایی هەنگاو دەنێین".