چوار پارتی سیاسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە

بەرەی گەل و ڕەوتی هەڵوێست و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری بە پاساوی ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردن، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان ڕەتکردەوە.

چوار لایەنی سیاسی باشووری کوردستان، بەرەی گەل و ڕەوتی هەڵوێست و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان ڕەتکردەوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ئاشکرا کرا.

نوێنەری چوار پارتە سیاسییەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دووپاتیان کردەوە ساختەکاری بەرچاو لە هەڵبژاردندا کراوە و گوتیان: " ژمارەیەك بەڵگەمان لەبەردەستە و خەریكی لێكۆڵینەوەین لێیان و دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە، ئەنجامەكەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین. پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان بەشێوەیەکی فەرمی هەڵوێستی خۆمان نیشان دەدەین".