ناڕەزایەتی لە ئێلح: دەسەڵات شەرعییەتی نەماوە
لە چالاکییەکەی ئێلحدا لە دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان، دەستنیشانکرا کە دەسەڵات شەرعییەتی نەماوەوە و پەیامی فراوانکردنی بەرخۆدان درا.
لە چالاکییەکەی ئێلحدا لە دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان، دەستنیشانکرا کە دەسەڵات شەرعییەتی نەماوەوە و پەیامی فراوانکردنی بەرخۆدان درا.
لە ئێلح ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان بەردەوامە. گەل لە بەردەم بارەگای مافەکانی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی. هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح یەشیل ئیشیک، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان و گەلێک کەس بەشداری چالاکییەکە بوون. هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح، موستەفا مەسوت تیشکی خستەسەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیم.
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)ی ئێلح ڕەسوڵ چەتین ڕایگەیاند هیچ بڕیارێک قبوڵ ناکەین ئیرادەی گەلی تێدانەبێت و گوتی: "دەسەڵاتی ئاپەکە-مەهەپە بۆ ئەوەی ڕێگری لە قەیرانی ئابووری و سیاسی خۆی بگرێت، دووژمنایەتی لە بەرانبەر گەلی کورد زیاد کردوە، هێشتا پێداگرە لەسەر حساب نەکردن بۆ ئیرادەی گەل. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر حساب نەکردنی ئیرادەی گەل هەوڵی درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیی دەدات، ئەم دەسەڵاتە هیچ شەرعییەتێکی نەماوە".
چەتین ئاماژەی بەوەکرد سیستەمی هاوسەرۆکایەتی کراوەتە ئامانجی دەسەڵات و گوتی: "ڕژێمی دەسەڵاتدار دوژمنی دەستکەوتەکانی ژنانە. ئێمە هەردەم زیهنیەتی بەڕێوەبردنی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازیی ژنی خۆمان، لەڕێگەی فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی"یەوە زیندوو ڕادەگرین. سیاسەتی قەیوم کودەتایەکی سیاسییە. گرنگترین شت بۆ ئێمە ئیرادەی گەلە. ئێمە لە دژی هەر تێڕوانینێک کە پێچەوانەی ئەم ئیرادە بێت، لە تێکۆشانی دیموکراسیمان بەردەوام دەبین. بۆ ئایندەی دیموکراسی و ئازادی بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان و ڕێکخراوە دیموکراسیەکان دەکەین کە خاوەندارێتی لە ئیرادەی گەل بکەن. ئەگەر هێزێک هەبێت داهاتووی دێرسیم دیاری بکات، ئەوە ئیرادەی گەلی دێرسیمە".
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "فشار ناتوانێت شکستمان پێ بهێنێت" و "بژی بەرخۆدانی باتمان" بە کۆتا هات.