پێشانگای شەهید هەرەکۆل بە پێدانی خەڵات کۆتایی هات
هەشتەمین پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل بە خەڵاتکردنی دامەزراوە و چاپخانە و نووسەران کۆتایی هات.
هەشتەمین پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل بە خەڵاتکردنی دامەزراوە و چاپخانە و نووسەران کۆتایی هات.
دەستەی کەلتووریی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پشتگیری دەستەی کەلتووری کانتۆنی جەزیرە، ساڵانە پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل ڕێکدەخات. چەندین چاپخانەی هەرێمی و نێونەتەوەیی بەشداربوون. ئەمساڵ هەشتەمین پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل لە ١٥ ی تشرینی یەکەم بە درووشمی "خوێندنەوە دەکەینە شێوازی ژیان" لە هۆڵی زانای شاری قامیشلۆ بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستی پێ کرد. ئەمڕۆ لە ڕۆژی هەشتەمدا بە چالاکیی جیاواز کۆتایی هات.
لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ١٤٣ هەزار کتێب بە زمان و بابەتی جیاوازی وەک ئەدەب و چیرۆک و ڕۆمان و شیعر و شانۆ و لێکۆڵینەوە و زانستی کۆمەڵایەتی و سیاسەت و فەلسەفە و مێژوو و زمان و ڕێزمان و فەرهەنگ و مناڵان، خرایەڕوو. کتێبەکان بە زمانەکانی کوردی (کورمانجی و سۆرانی) و عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی و ڕوسی و فەرەنسی و سوریانی و ئەرمەنی و ئەڵمانی پیشاندران.
چالاکییەکانی ئەمڕۆ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان دایکی شەهید هەرەکۆل، خەدیجە ئیبراهیم وتاری کۆتاییهاتنی پێشانگاکەی خوێندەوە.
لە کۆمیتەی ئامادەکاری پێشانگاکە عەبودی مەخسۆ سوپاسی هەموو دامەزراوە و گۆڤار و چاپخانەکانی کرد، هەروەها سوپاسی ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهید هەرەکۆلی کرد بۆ ئامادەبوونیان لە پێشانگاکە.
هەروەها سوپاسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد کە دەرفەتی داوە بە خوێندنەوە کە بناغەی شۆڕشە و گوتی: "بەڵێن دەدەین چالاکیی زانستی باشتر ئەنجام بدەین".
هاوسەرۆکی دەستەی کەلتووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند ئەمە دەرفەتێکی باشە و کەلتووری خوێندنەوە لەنێو خەڵکدا بڵاودەکاتەوە.
دواتر دەستەی کەلتووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خەڵاتی بەخشی بە چاپخانە و نووسەر و دامەزراوە بەشداربووەکانی پێشانگاکە.