دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزێی تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزێی دێرەلوکی تۆپباران کرد و چەند پارچە تۆپێک کەوتووەتە ماڵی گوندنشینانەوە.

هێرشی داگیرکاری

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزێی سەر بە دێرەلوکی لە ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆپباران کرد. بەگوێرەی ئەو وێنانەی دەست ئاژانسی ڕۆژنیوز کەوتوون، پارچەی تۆپ بەر ماڵی گوندنشینان کەوتووە و زیانێکی ماددیی زۆری لێ کەوتووەتەوە.