ژمارەی کوژراوان لە غەزە گەیشتە ٣٧ هەزار و ٣٤٧ کەس

وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند لە شەڕی غەززەدا بەلایەنی کەمەوە ٣٧ هەزار و ٣٤٧ کەس بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماری قوربانیەکان لە کەرتی غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو زیاتر دەڕوات. وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند لەسەرەتای شەڕی سەر کەرتی غەززەوە تا وەکو ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٣٧ هەزار و ٣٤٧ کەس. بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ کەس بەهۆی هێرشەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە ٧ تشرینی یەکەمەوە کە شەڕەکە دەستیپێکردووە زیاتر لە ٨٥ هەزار و ٣٧٢ کەس برینداربوون.

بە گوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەدا ٧٥ دانیشتوانی کەرتی غەززە ئاوارەبوون و هەڕەشەی وشکەساڵیش لەسەر غەززە هەیە.

بە گوێرەی ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی (WHO)، زیاتر لە ٨ هەزار منداڵی خوار تەمەن هەشت ساڵی ڕووبەڕووی کێشەی چارەسەرنەکردنی پزیشکی بوونەتەوە.