ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشت بە ٢١ هەزار و ٥٠٧ کەس

وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕیگەیاند، لە ٢٧تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٢١ هەزار و ٥٠٧ کەس کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری نوێی شەڕی سەر غەزەیی ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی وەزارەت لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٢١ هەزار و ٥٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها وەزارەتی تەندرستی ژمارەی بریندارەکانی دەرخست کە ٥٥ هەزار و ٩١٥ کەس برینداربوون.

ڕێکخراوی پەنابەرانی فەلەستینی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNRWA) لە ڕۆژی هەینی لە هەژماری ئێکس لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی کردۆتەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە هەتا ئێستا ٣٠٨ کەس کە هاتبوونە بارەگای ڕێکخراوەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٠٩٥ کەسیش برینداربوون. ڕێکخراوی پەنابەرانی فەلەستینی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەی خستەڕوو، جێگەیەکی سەلامەت لە غەززە نەماوە.