ئێڤۆ مۆرالس وەک پەنابەری سیاسی چووە مەکسیک

دوای ئەوەی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، سەرۆک کۆماری پێشووی بۆلیڤیا، وڵاتەکەی جێهێشت و وەک پەنابەری سیاسی چووە وڵاتی مەکسیک.

ئێڤۆ مۆرالس، سەرۆک کۆماری پێشووی بۆلیڤیا، ڕۆژێک دوای ئەوەی لەژێر فشاری سێ هەفتە خۆپیشاندان و داوای سوپای وڵاتەکەی دەستی لەکار کشایەوە، بە فڕۆکەیەکی مەکسیکی وڵاتەکەی جێهێشت و وەک پەنابەری سیاسی گەیشتە مەکسیک.

مارسلۆ ئبرارد، وەزیری دەرەوەی مەکسیک پشتڕاستی کردەوە کە مۆرالس بە فڕۆکەیەکی دەوڵەتی مەکسیک گەیشتووەتە وڵاتەکەی.

مۆرالس لەسەر پەنابەربوونی بۆ وڵاتی مەکسیک لە تویتێکدا نووسیویەتی: جێهێشتنی بۆلیڤیا ئازاری دەدات بەڵام بەهێز و توانایەکی زیاترەوە دەگەڕێتەوە.

لە ئێستادا جێگری سەرۆکی سینای بۆلیڤیا وەک سەرۆک کۆماری کاتی، کۆنترۆڵی وڵاتی لەدەستدایە.

ف.ق