ئەردۆغان لە بەرلین بە چالاکیەکی فراوان شەرمەزار دەکرێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە بۆ کۆنفڕانسی لیبیا لە ئەڵمانیا لە لایەن ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە بانگهێشتکراوە، لە بەرلین بە چالاکیەکی فراوان شەرمەزار دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەمە بە سەرپەڕشتی حکومەتی ئەڵمانیا کۆنفڕانسی لیبیا لە بەرلین بەڕێوەدەچێت. سەرۆکانی ئەمریکا، ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، میسر، ئیماراتی عەرەبی و جەزائیریش ئامادەی کۆنفڕانسەکە دەبن. هەروەها مێرکڵ ئەردۆغانیشی بانگهێشت کردووە.

هەروەها فایز سەراج سەرۆکی حکومەتی هاوپەیمانی نەتەوەیی لیبیا و ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەریش بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا دەکەن.

هەروەها ئەنتۆنیۆ گوتەرەس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەسایەتی یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەبیش بانگهێشتکراون.

'بەشداریکردنی ئەردۆغان شەرمەزار دەکرێت'

بە هۆی ئەوەی ئەردۆغانیش بانگهیشتکراوە، ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا و Riseup4Rojava کە ژمارەیەکی زۆر ئۆرگان و ڕێکخستن لە خۆی دەگرێت، دەستیان بە ئامادەکاری بۆ چالاکیەکی فراوان کردووە.

ڕۆژی یەکسەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ کە ئەردۆغان گەیشتە بەرلین لە نێوان باڵەخانەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی فیدڕالدا چالاکیەکە ئەنجامدەدرێت.

Riseup4Rojava لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تاوانەکانی ئەردۆغان کرد و ڕایگەیاند، تاوانباری شەڕ چۆن پێشوازی بکرێت، بەو شێوەیە پێشوازی لە ئەردۆغان دەکەن.

Riseup4Rojava بە هۆی بانگهێشتکردنی ئەردۆغانەوە ناڕەزایی پیشاندا و ڕایگەیاند، بە فەرمانی ئەردۆغان چەتە بۆ لیبیا دەنێردرێن، ئەم زەمینەیە وادەکات، ئەردۆغانی دیکتاتۆر لە ناوچەکەدا ببێتە هێزێکی گەورە.

ف.ق