لە ئەستەنبول تەرمی ٣ کەس لە ماڵێکدا دۆزرانەوە کە یەکێکیان منداڵە

لە ناوچەی باکرکوی سەر بە شاری ئەستەنبول لە ماڵێکدا تەرمی ٣ کەس لە ماڵێکدا دوزرانەوە کە یەکێکیان منداڵە.

لە گەڕەکی عوسمانیەی ناوچەی باکرکۆی سەر بە شاری ئەستەنبول دوای ئەوەی هەواڵی لێدرا کە لە ماڵێکدا تەرمی ٣ کەس دۆزراونەتەوە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و تیمی تەندروستی و پزیشکی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

دەوترێت لە شوێنی مانەوەی ئەو سێ کەسە بۆنی ماددەی ژەهراوی سیانووری لێهاتووە.

ز.ش