ئەلمانیا فرۆشتنی چەکی گەیاندە بەرزترین ئاست، باشترین موشتەرییەکەیشی دیسان تورکیایە

دەوڵەتی ئەلمانیا فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی دەرەوە لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیاندە بەرزترین ئاست و رێکەوتنی ٧ ملیارد یۆرۆیی بۆ فرۆشتنی چەک ئیمزا کردووە. لەم چوارچێوەیەدا باشترین موشتەریی ئەڵمانیا بۆ کڕینی چەک، دەوڵەتی تورکە.

زانیارییەکانی وەزارەتی ئابۆری حکومەتی ئەڵمانیا لە بارەی ئیمزاکردنی رێکەوتنی بازرگانی چەک لەگەڵ وەڵاتانی دەرەوە، بووە جێگای سەرسوڕمان و تێڕامان. وەزارەتی ئابۆری ئەلمانیا وڵامی پرسیارێکی پارتی چەپی وڵاتەکەی دایەوەو رایگەیاند کە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ دا بە بڕی ٧.٢٤ میلیارد یۆرۆ رێکەوتنی فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی دەرەوە ئیمزا کراوە. بەم پێیەش ئەلمانیان خۆی گەیاندە بەرزترین ئاستی فرۆشتنی چەک، دوای ساڵی ٢٠١٥ کە لەو ساڵەدا ٧.٨٦ میلیارد یۆرۆ بوو.

لەم پرۆژەیەیدا ئەڵمانیا بە بڕی ١.٧٧ میلیارد یۆرۆ چەکی فرۆشتووە بە یەکێتی ئەورۆپا و ناتۆ کە بۆ جارێکی تر باشترین موشتەری چەکەکانی ئەلمانیا، دەوڵەتی تورک بووەو لە ریزی پێشەوەی لیستی موشتەرییەکانیدایە. جگە لە تورکیا کە باشترین موشتەری چەکەکانی ئەلمانیایە، ئەو دەوڵەتانەی لە چوارچێوەی رێکەوتنەکەدا، چەکیان لە ئەلمانیا کڕیوە بریتین لە جەزائیر و میسر و قەتەر و ئەمریکاو بەریتانیا و نەرویج و ئوسترالیا و کۆریای باشوور.

ز.ش