ئەمریکا و چین لەبارەی باجی گومرکەوە ڕێکنەکەوتن

ئەمریکا و چین لەبارەی باجی گومرکەوە ڕێکنەکەوتن و ئەوەش جارێکیتر بێهیوایی دروست کرد کە شەڕی بازرگانی هەردوو وڵات کۆتایی پێنایەت.

ستیڤن منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا و ڕۆبیرت لیگزەر نوێنەری بازرگانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، پێشکەوتن لە ڕێککەوتنی مانگی کانونی یەکەمدا هەیە. داتاکانی ڕیککەوتنەکەی مانگی کانونی یەکەم ئەمڕۆ ١٥ی کانونی دووەم ڕادەگەینرێت. باسی ئەوەش دەکرێت، ڕێژەی ئەو بەرهەمانەی کە چین لە ئەمریکای دەکڕێت لەناو ڕیککەوتنەکەدا نییە.

هەروەها باسی ئەوەیان کرد، بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرک، هیچ ڕێککەوتنێکی نووسراو و زارەکی لە پەیمانی قۆناغی سەرەتای کۆشکی سپیدا ئیمزا نەکراوە و هەواڵی پێچەوانە دوورن لە ڕاستیەوە.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ دا دەستی بە ئەرکی خۆی کرد. ترەمپ لەو کاتەدا باجێکی زۆری لەسەر ئەو بەرهەمانە دانا کە لە چینەوە هاوردەی ئەمریکا دەکرین. ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٨ دا ئەو بڕیارەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ کرد. چینیش لەدژی ئەو بڕیارە باجێکی زۆری لەسەر کەلوپەلی ئەمریکی دانا.

ف.ق