ئەمریکا چالاکی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕیکخرا

بە سەرشتی گروپی سۆڵیدارێتی ڕۆژئاوا و بە ئامادەبوونی  چالاکوانانی کورد و دۆستانیان  لە ناوەندی شاری سیاتلی ئەمەریکا  « (Seattle Central College) چالاکی بۆ پشتگیری کردن لە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان بەرێوە چوو.

لە ژێر دروشمی« شەھید نامرن » بە سەرپەرشتی گروپی سۆڵیدارێتی ڕۆژئاوا و بە ئامادەبوونی  چالاکوانانی کورد و دۆستانیان  لە ناوەندی شاری سیاتلی ئەمەریکا  « (Seattle Central College  ) بۆ پشتگیری کردن لە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و بەرەنگاربونەوەی داگیرکارییەکانی تورکیا و گەیاندنی دەنگی شۆڕش بە شەقامەکانی ئەمەریکا و بۆ بەرز ڕاگرتنی خوێنی شەھیدانی ڕۆژئاڤا ڕێپێوان ئەنجام درا و ئێوارەش مۆم داگیرسێنرا.

گردبونەوەکە چەند چالاکییەکی لە خۆگرت لەوانە:

 دروستکردنی پۆستەر بۆ پۆلێک لەو شەھیدانە لە گەڵ  کورتەیەک لە ژیانیان و شوێن و کاتی شەھید بونییان .

خۆێندنەوەی ووتارێک لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی گروپی سۆڵیدارێتی ڕۆژئاوا و ئاماژەکردن بەو ژمارە زۆرە لەو قوربانییانەی شەڕڤانان داوایانە، لەبەرانگاربونەوەیان لەگەڵ گروپی تێرۆریستی داعش و پاراستنی ھەموو جیھان لەو ترسە بە خۆێنی خۆیان .

پاشان خۆێندنەوەی وتارێک لە لایەن چالاکوانی مەدەنی ئاڤان شوانی و خستنە ڕووی ڕۆڵی ژنان لە بەرخودانی ڕۆژئاوا و پێشکەشکردنی کورتەیەک لەسەر ژیانی شەڕڤانی شەھید « ھەڤرین خەڵەف » و خۆڕاگری و جەسوری دایکی دوای شەھید بونی جگەرگۆشەکەی

لەهەمان شار ڕیپێوان ئەنجامدرا دوای ئەوەی کە پانێلێک بۆ دیبی بوکچین سازکرا و باسی ئەزمونی سەردانەکەی خۆی بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان کرد و وتی " دەبێ هەموومان لە ڕۆژئاڤاوە فێر ببینین و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە تێزەکانی موری بوکچین لەلایەن ئۆجالانەوە بایەخی پێدراو و بزوتنەوەی ئازادی کوردستان لەڕووی پراکتیکی بۆ بونیادنانی تاک و کۆمەلگەیەکی ئازاد لە سیستەمێکی کۆنفیدراڵیدا هەنگاوی گرنگیان ناوە.

 پشتوانی خۆشی بۆ گەلانی رۆژئاڤا نیشاندا ئێستا لە ژێر هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بەرخودانی دەکەن. تا ئێستا زیاتر لە دە جێگەی جیاواز لەئەمەریکا لەسەر هەمان بابەت پانێل و سمینیاری بۆ ڕێکخراوە. 

لەهەمان پانێل دا ئاڤان شوانی وتی " باسی لەگرنگی پەروەردەی ئەلتەرناتیڤ کرد بە تایبەتی لە سیستەمێکدا کە مرۆڤی گۆڕیوە تەنیا بە ئامێرێک و ئاماژەی بە گرنگی دۆخی رۆژئاڤا و ناسینی و پشتیوانی کردنی کرد.

ڕ..ح