برسێتی هەڕەشە لە ژیانی ٤٥ ملیۆن هاوڵاتی ئەفریقای باشور دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٤٥ ملیۆن کەس لە ئەفریقای باشور لەژێر مەترسی برسیبوون دان.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد کە لە ئەفریقای باشور بە ملیۆنان کەس برسیبوون هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان لێدەکات.

لۆلا کاسترۆ بەرپرسی هەرێمی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند: برسیبوون لە ئەفریقای باشور گەیشتووەتە ئاستی ژوور، بەپێی چاودێرییەکانی ئێمە، دۆخەکە بەرەو قورستربوون دەڕوات.

نزیکەی ٥ساڵە باران بەپێی پێویست لە ئەفریقای باشور نابارێت، ئەمەش بوەتە کێشەیەکی کاریگەر لەسەر ١٦ وڵات.

هەروەها بەهۆی گەرمای زۆرەوە گەردەلول و باهۆزی زۆر هەڵدەکات، ساڵی ڕابردوو بەهۆی باهۆزی ترۆپیکالبی بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی پلانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠  داناوە کە هاوکاری بگەیەنێتە ٨.٣ملیۆن کەس لە زیمبابۆی، زامبیا، مۆزەمبیق، نامیبیا، لەسۆسۆ، ئستۆنیا و مالاوی.

نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازی دەکات بۆ گەیاندنی پڕۆژەی هاوکاری بەپەلە، ئاشکراشیکردووە، بۆ گەیاندنی ئەو هاوکارییانە پێویستیان بە ٤٨٩ ملیۆن دۆلار هەیە بەڵام ٢٠٥ ملیۆن دۆلار لەدەستی ئەوان دا هەیە.

ب.ش