راپۆرتی ئەنجومەنی ئەلمانیا: چەتەکانی تورکیا، داعشمان بەبیر دێننەو

لە راپۆرتێکی فەرمانگەی خزمەتگوزاریی زانستیی ئەنجومەنی فیدڕالی ئەلمانیا کە پسپۆرانی ئەو ئەنجومەنە ئامادەیان کردووە، باس لەوە دەکات کە چەتەکانی تورکیا کە باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان داگیر کردووە، رێوشوێنی تیرۆرستی دەگرنە بەر و داعشیان بەبیر دێننەوە.

ئولا ژیلکی وتەبێژی کاروباری ناوخۆیی پارتی چەپگری ئەلمانیا بەر لە چەند رۆژێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی خزمەتگوزاری زانستی ئەنجومەنی فیدڕالیی کردبوو و پرساری ئەوەی لێ کردبوون، ئەو گروپانەی لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە لە چوارچێوەی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا جێیان گرتووە، چۆن تەماشا دەکرێن؟

وتەبێژی کاروباری ناوخۆیی پارتی چەپگری ئەلمانیا هەروەها پرسیاری ئەوەیشی لە ئەنجومەنەکە کردبوو، ئایا ئەو گروپانە هەڵگری فکری 'جیهادین' یان نە؟

ئەنجومەنی ناوبراو لە راپۆرتێکدا وڵامی ئەو پرسیارانەی داوەتەوەو دەڵێت، ئەو گروپانە، کە تورکیا پێیان دەڵێت "سوپای نشتیمانی سوریا"، بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا ناوی "جیهادییان" لە خۆ ناوە.

بە پێی راپۆرتی ئەنجومەنەکە، کاتێک سەرنجی هێرشە داگیرکەرییەکان دەدەن، رێبازەکانی داعش دێنەوە بەرچاو.

لە راپۆرتەکەدا هەروەها پەیامێک ئاڕاستەی حکومەتی ئەلمان دەکات و دەڵێت، پێویستە لە دژی رێبازەکانی تیرۆر-ی ئەردۆغان هەلوێست بنوێنرێت و فشاری لەسەر دروست بکرێت. لە کاتی هێرشە داگیرکەرییەکان، تانکی ئەلمانی لە جۆری (Leopard 2) بەکار هێنران. چەتەکان بە تانی ئەلمانی (Leopard 2) پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدەن. لە بارودۆخێکی بەم شێوەیەدا ئەلمانیا ناتوانێت خۆی لە ژی پەردەی بێدەنگی بشارێتەوە. لەوێ هەڵسوکەوت و رێبازەکانی داعش دەبینرێن، پێویستە ئەوروپا تورکیا بوەستێنێت.

ز.ش