سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد

دیمیتری مێدڤێدیڤ سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کرد.

مێدڤێدیڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر ئەو پێشنیارەی کە ڤلادیمیر پوتین لە نامەیەکدا ئاراستەی پەرلەمانی کردووە، کە پێشنیارکراوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە دەستوری ڕوسیادا بکرێت، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کردووەو ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دەیەوێت پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا زیاد بکات و ئەو پۆستەش بداتە مێدڤێدیڤ.