فەرماندەى پێشەنگی هێڵی ئاپۆیى؛ ساری ئیبراهیم

لە هەڵمەتى ١٥ى تەباخ دا ساری ئیبراهیم لەسەر رێگاکەى عەگید (مەعسوم کۆکماز) کەوتەڕێ و تاوەکو ساتى شەهیدبوونى تێکۆشانێکى بێ هاوتای بەڕێوەبرد. جارێکیتر یادی بەرز رادەگرین و یادی دەکەینەوە.

ساری ئیبراهیم (رەمەزان تۆپ تاش) یەکێک لە سیمبولەکانى قارەمانێتیى گەریلا و یەکێک لە کادێرە پێشەنگەکانى پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ەوە بەشێوەیەکى چالاک دەستى بە شۆڕش کرد. لە ساڵی ١٩٨٠ دا و لە دواى کودەتاکەى ١٢ى ئەیلول لە گۆڕەپانى لوبنان پەروەردەى سەربازی و ئایدۆلۆژیى بینى. یەکێک لەو کەسانەیە کە لە ناو یەکەم دەستەى گەریلادا گەڕایەوە بۆ کوردستان و لە باکووری کوردستان خۆی جێگیرکرد.

لە قۆناغی ئامادەکارییەکانى هەڵمەتى ١٥ى تەباخی ١٩٨٤ و جێگیرکردنى گەریلا لە بۆتان، زاگرۆس و بادینان و بە رێکخستنکردنی گەریلا لەو ناوچانەدا بەشێوەکى چالاکانە رۆڵ و ئەرکەکانى جێبەجێ کرد. دواى هەڵمەتى ١٥ى تەباخ (ئاب) لە ژێر فەرماندەیى مەعسوم کۆرکمازدا لە بۆتان ئەرکی فەرماندەیى ئەو هەرێمەى بەڕێوەبرد.

ساری ئیبراهیم خوێندکارى مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر و مەعسوم کۆرکماز لە ١ى ئابی ٢٠٠٦دا شەهید بوو. ساری ئیبراهیم بە کردەوە لە فەرماندەییەکەیدا لە شەڕدا، بە تایبەتمەندیى قارەمانانە، تامەزرۆ، فیداکار و بوێر و بەرخودێرییەکەى بووە نمونەى پاڵەوانێکى ئازادی بۆ سەدان قارەمان.

ساری ئیبراهیم لە گەریلایەتیدا فەرماندەیەکى نمونەیى بوو. هەموو تەمەنى خۆی لە ناو بەرخۆدان و چیاکانى کوردستاندا تێپەڕاند. میلیتانێک بوو کە بۆ ماوەى ٣٠ ساڵ لە لوبنانەوە تاوەکو کوردستان، لە قەرەدەنیزەوە تاوەکو ئامانۆس و تاوەکو باشووری کوردستان رەنجێکى زۆری بڕیارمەندانە و باوەڕمەندانەى داوە.

ساری ئیبراهیم بەپێى پێوەر و بنەماکانى ژیان و پەیوەندى و رۆشنبیریى پەکەکە هاوڕێیەتییەکى راستەقینەى بە ژیان دەبەخشی.

لە هەموو هەلومەرجەکاندا یەکێک لە فەرماندە، میلیتان و پارێزەرانى هێڵی ئاپۆیى، پێشەنگی رۆحیى عەگید و بەرخۆدان بوو. بەهۆی حەز و خۆشەویستیى بۆ چیا و گەریلایەتیى لە تەمەنى گەنجیدا بەشداری ریزەکانى تێکۆشانی ئازادى بوو و تاوەکو دوا ساتەکانى تەمەنی لەو تێکۆشانە بەردەوام بوو.

ساری ئیبراهیم میلیتان و فەرماندەیەکى گەریلا بوو کە لە هەموو هەلومەرجەکاندا داهێنان و پێشخستنى تاکتیکى نوێى دەهێنایە ئاراوە. گەریلایەتى ئەو بووە هۆی ئەوەى کە ببێتە فەرماندەیەکى نوێکار و نوێبوونەوە و ئەو شێوازەشى تاوەکو بینۆگان و تاوەکو ئامانۆس و تۆرۆس بڵاوەى کرد.

لە دژی خیانەت و کارى تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەى تەرزی جەمال لە ساڵانى ١٩٩٣- ٩٤ دا لە ئەیالەتى باشووری رۆژئاوا نوێنەرایەتیى میلیتانى ئاپۆیى کرد. بۆ ئەوەى دووبارە ئەو بەرەیە لەو تێکدەرییانە بپارێزێت و بیانخاتەوە کۆنترۆڵی خۆی، هەوڵ و رەنج و تێکۆشانێکى بێ هاوتای ئەنجامدا.

بۆ گەریلا بەرەی نوێ و سەنگەری نوێی بونیاتنا

بۆ پەڕینەوەى گەریلا بۆ هەرێمەکانى کۆچگری و قەرەدەنیز دیسانەوە یەکێک لە شەڕڤانە پێشەنگەکان ساری ئیبراهیم بوو. بە ئەزموونەکانى، بە لێهاتوویەکەی، بە هۆشیاری و زانستبوونەکەى و بە خوڵقاربوونەکەی و بە نوێکارییەکانى سەنگەر و بەرەی نوێى بۆ گەریلا بونیاتنا.

ساری ئیبراهیم پێشەنگی پەڕاندنەوەى گەریلا و شەڕ بوو بۆ تورکیا. لە قۆناغە بێ ئومێدیدا، بێ بڕوابوونی گەریلا و تیۆریى نابێت، کە لە هەر چوار لاوە لەلایەن چەتەیەکی وەک زەکی بڵاودەکرایەوە، دیسانەوە لە ئامانۆس و تۆرۆس تاکو ئیجە گەریلاى جێگیرکردەوە.

دیسانەوەى دواى گەڕانەوەى گەریلا لە ساڵی ١٩٩٩دا و بەپێى ئەوەى، کە گەریلا لە هەموو هەلومەرجێکدا دابینەکەر و زامنى ئازادییە، گەریلاى لە سەنگەرەکانى پێشوویان رێکخستەوە و جێگیریکردن و بەرێکخستنى کردن. بۆ ناردنی گەریلا بۆ ناوچە جیاجیاکانى تورکیا رەنجێکى زۆر گەورەى بەخشی و خاوەن هەوڵێک و ماندبوون و تێکۆشانێکى زۆر گەورە بوو.

پێداگر بوو بۆ ژیانى ئازاد

ساری ئیبراهیم سەرباری کەمیى ئیمکانیەت، قورسی و ناڕەحەتى و خۆداسەپاندنى خیانەت بە بەردەوامى پێداگر بوو لەسەر ژیانی ئازاد. ساری ئیبراهیم بەبێ ئەوەى رێگا بە هیچ کەسێک بدات، بە هەڵوێست و ژیان و پراتیک و کردەوەى راستەقینەى میلیتانبوونی ئاپۆیى پیشانى هەموان دەدا.

بۆ ئەوەش بە بەردەوامی دەبووە ئامانجی پاکتاوکەرەکان و تێکدەرەکان. بۆ ئەوەى پاکتاوى بکەن پەنایان بردە بەر چەندین شێواز.

 ساری ئیبراهیم یەکێک لەو کەسانە بوو کە قەت لە هێڵی میلیتانبوودا سازشی نەکرد و دەستبەرداری ئەو هێڵە نەبوو و تیایدا نەکەوت و دوای بەرژەوەندیى شەخسی و تاکەکەسیش نەکەوت.

ساری ئیبراهیم بووە یەکێک لە فەرماندە راستەقینەوە و راست و دروستەکانى پەکەکە، کە بە بێ مەرج بۆ شۆڕش و گەلەکەى رەنج و تێکۆشانى ئەنجامدا.

ئامانجی زیاتر بەرەو پێشچوون بوو

ساری ئیبراهیم پێشەنگێکى گەل بوو. لە هەر شوێنێک کارێکى ئەنجام بدایە بە توانایى و کاریگەرییەکانى خۆی ئەنجامی دەدا و کاریگەرییەکانیشی بوونە هۆی هاتنەدیى ئەم رۆژگارەى ئێستاى ئێمە.

بە رێکخستنکردنى جەماوەر و پەیوەندییەکانى و تۆڕەکانى لە خەباتەکەیدا، ئەمڕۆ بەرەکەى و ئەنجامەکەى لە باشووری رۆژئاوا و ئامانۆسدا دەیبینین.

لە قورسترین و هەستیارترین قۆناغەکاندا هاوڕێیەک بوو کە هەرگیز دەستبەرداری رێنماییەکانی، تاکتیکەکانی و شێوازەکانی کار و خەبات و تێکۆشان و هاوڕێیەتى نەدەبوو.

ساری ئیبراهیم لە هەموو هەلومەرجێکدا ئامانج و کاری زیاتری بۆ بەرەو پێشچوون دەخستەڕوو. لە ئەنتالیاوە تاوەکو ئیجە و مارمارا تاوەکو چیای بۆلۆ گەریلایەتیى کرد بە ئامانج و تاوەکو دوایین هەناسەی لە هەوڵ و تێکۆشان و بەرەپێشچوون بەردەوام بوو.

هەموو کات لە ناو ڕێکخستندا خزمەت و رەنجی بە بنەما دەگرت، نەبووە خاوەنی ئەو عەقڵییەتە کە بۆ پۆست و پلە کار بکات. هەموو کات لە دژى ئەو هێڵە خاوەن هەڵوێستێکى روون بووە. میلیتانێک بوو کە هەموو کات و بە بەردەوامی گرێداری ئایدۆلۆژیاى رێکخستن بوو. لە دژی پاکتاوکاران و هاوکارەکانیان خاوەنی هەڵوێستى روون و کراوە بوو.

 هەروەها میلیتانێک بوو کە بە قوڵی و وردی لە ئامانجەکانى رێبەرایەتى تێگەیشتبوو، بڕوای بە حیزب و رێکخستنەکەى کردبوو و بۆ پاراستنى تاوەکو دوایین ساتەکانى ژیانى خزمەتکاری گەلەکەى خۆی بوو.

ر.م