لە فەڕەنسا پلانی هێرشێک پوچەڵکرایەوە

ڕاگەیەنرا هێزە ئەمنیەکانی فەڕەنسا پلانی هێرشێکیان پوچەڵکردووەتەوە کە لە فەڕەنسا و سوریا ئامادەکاری بۆدەکرا.

بە پێی هەواڵیکی ڕادیۆی ئەوروپا یەک، لە هەرێمی بریستی شاری فینیستەر لە باکووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا ٧ کەس دەستگیرکراون کە ئامادەکاریان بۆ هێرشێک دەکرد. بە پێی زانیاریەکان لە ناو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک کەس هەن کە پێشتر وەک کەسی مەترسیدار بۆ وڵات لە لایەن حکومەتی فەڕەنساوە لەقەڵەمدراون. پەیوەندی ئەو کەسانە بە گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکانەوە هەیە.

بە پێی هەواڵەکە کە پشت بە هەواڵگێری فەڕەنسا دەبەستێت، دەستگیرکراوەکان ئامادەکاری هێرشێکیان دەکرد کە لە سوریا و عێراقەوە ئامادەکاری بۆ دەکرا. لێپرسینەوە لەسەر دەستگیرکراوەکان بەردەوامە.

لە فەڕەنسا لە کانونی دووەمی ٢٠١٥ بە هێرشی گۆڤاری چاللس هەبدۆ هێرشی گروپە توندرەوەکان دەستیپێکرد و لەو کاتەوە ٢٥٥ کەس کوژراون.

ف.ق