لە نیجریا بەهۆی نەخۆشی کولێرە بەدەیان کەس گیانیان لەدەستداوە

بۆهۆی نەخۆشی کولێرە لە وەڵاتی نیجیریا کە لە دەستپێکی مانگی تەمووزەوە سەری هەڵداوە هەتائیستا ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی نیجریا، لە چوارپارێزگەی باشووری نیجریا لە نێوان مانگەکانی تەمووزوئەیلوول ٣هەزار و٢٠٢ کەس تووشی نەخۆشی کولێرە بوون. تائیستا ٦٢ کەس لە تووشبووەکان گیانی خۆیان لەدەستداوە.

نەخۆشی کولێرە زۆرجاران لە وەڵاتانی ئەفریقا سەرهەڵدەدا. ساڵی پاریش لە ١٧ وەڵاتی ئەفریقایی زیاتر لە ١٥٠ هەزارکەس تووشی نەخۆشی کولێرە بوون و بەلانی کەم ٣هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشی کولێرە بە هۆی باکتریای" ڤێبرێو" لە ریخوڵەی مرۆڤەکان ڕوودەدات. زۆرتر بەهۆی ئاوی ناپاک ڕوودەدات.

ک-ش