لە یەمەن زیاتر لە ٧٠ سەربازی لایەنگری حکومەت کوژران

لە یەمەن لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر کەمپێک زیاتر لە ٧٠ سەربازی سەر بە حکومەت کوژران.

لە هێرشەکەدا مزگەوتی کەمپی شاری ماریبەیان لە ڕۆژهەڵاتی سەنای پایتەخت کراوەتە ئامانج. باسی ئەوە دەکرێت، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکیەکەدا زیاتر لە ٧٠ سەربازی لایەنگری حکومەت کوژران.

عەول ڕەبو مەنسور سەرۆککۆماری یەمەن ڕایگەیاند، هێرشەکە لە لایەن حوسیەکانەوە ئەنجامدراوە و وتی، "هێرشێکی نامەرد و تیرۆریستیە".

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاری خۆی ڕانەگەیاندووە. کەناڵی ئەلعەرەبیە کە سعودیە پشتگیری دەکات ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە سەربازەکان لە مزگەوتەکە نوێژیان دەکرد، هێرشەکە ئەنجامدراوە.

ف.ق