مانگرتنی فەڕەنسا لەدژی ڕیفۆرمی خانەنشینی ٤٢ ڕۆژی تێپەڕاند

لە فەرەنسا، مانگرتن لە سەر بانگەوازی سەندیکاکان لەدژی ڕیفۆرمی خانەنشینی بەردەوامە. پێشبینیدەکرێت مانگرتنەکە کاریگەریەکی گەورە لەسەر سەکتەری گواستنەوە بکات.

حکومەت تەمەنی ٦٤ ساڵی وەک تەمەنی خانەنشینی دیار کرد. لەگەڵ ئەوەی حکومەت بڕیارەکەی ڕاگرتووە، بەڵام سەندیکاکان لەسەر هەڵوێستیان بەردەوامن.

کۆتایی ئەم مانگە حکومەت لەگەڵ سەندیکا و نوێنەرانی کارسازان دەست بە دانوستان دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە مانگرتن لە سێکتەری گواستنەوە بەردەوامە. مانگرتنەکە ٤٢ ڕۆژی تێپەڕاند. کارمەندانی ڕێگای ئاسن و کۆمپانیای گواستنەوەی پاریس و دەوروبەری بەشداریان لە مانگرتن کردووە.

بە هۆی مانگرتنەکە گەشتەکانی میترۆ کەمیانکردووە و لە زۆر ناوچە گەشت ئەنجامنادرێن.

لە فەڕەنسا یەک لەسەر پێنجی گەشتەکان لە هێڵی ئاسن و گەشتەکانی هەرێمی و لە پاریسیش یەک لەسەرچواری گەشتەکان هەڵوەشێنراون.

لە فەڕەنسا لە ٥ی کانونی یەکەمەوە لەدژی یاسای خانەنشینی سەندیکا و یەکێتی خوێندکاران هەڵوێستیان دەربڕیوە.

ف.ق