مۆڕالێس بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، دەستیلەکارکێشایەوە

ئیڤۆ مۆڕالێس سەرۆکی بۆلیڤیا کە ١٣ ساڵە سەرۆکە، دوای بانگەوازی هێزەکانی پۆلیس و سوپا، بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان دەستیلەکارکێشایەوە.

ئیڤۆ مۆڕالێس یەکەمین سەرۆکی خۆجێیی بۆلیڤیایە، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٦دا وەک سەرۆک هەڵبژێردرا. مۆڕالیسی چەپڕەو لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی تشرینی یەکەمدا ڕێژەی ٤٧٪ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ڕکابەرە ڕاستگرەکەی کارلۆس مەسا ڕێژەی ٣٦٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. مەسا ڕایگەیاندبوو، لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە و داوای لە لایەنگرانی کرد خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

لە خۆپیشاندانی بۆلیڤیادا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٤٠٠ کەس برینداربوون. بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزیەکان ویلیامس کالیمان سەرۆک ئەرکانی گشتی بۆلیڤیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە ئیڤۆ مۆڕالێس کرد دەستلەکاربکێشێتەوە. ڤلادیمیر کالدیرۆن بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پۆلیڤیاش بە هەمان شێوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

مۆڕالێس بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەستلەکاردەکێشێتەوە.

ف.ق