مەترسیى ئیبۆلا لەسەر کۆنگۆ بۆ دونیا گرنگ نییە!

رێکخراوى تەندروستیى جیهانی هۆشداریى دا نەخۆشیى ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک بووەتە مەترسی و رایگەیاند "بەڵام ئەو  دۆخە بۆ دونیا گرنگ نییە و وەک دۆخێکى خێرا و مەترسیدار سەیری ناکەن".

رێکخراوى تەندروستیى جیهانی رایگەیاند، ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتیکى کۆنگۆ بووەتە مەترسی لەسەر ئەو وڵاتە و نەخۆشییەکە دەتوانێت بە خێرایى بڵاوببێتەوە.

رێکخراوى تەندروستیى جیهانی راشیگەیاند، نەخۆشیی ئیبۆلا لە وڵاتى ئۆگاندا-ش بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەوە مەترسی لەسەر  تەندروستیى جیهانی دروست ناکات.

ر.م