وەزارەتی دەرەوەی سوید بالیۆزی ئێرانی بانگ کرد

وەزارەتی دەرەوەی سوید بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ئەو توندوتیژییەی کە رژێمی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدات، باڵیۆزی ئەو وڵاتەی لە سوید بانگ کرد.

رۆژنامەی Dagens Nyheter رایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی سوید بانگی بالیۆزی ئێرانی کردووەو پێی وتووە کە توندوتیژی رژێم بەرامبەر بە خۆپیشاندانە ئاشتییانەکەکان، قبوڵ ناکرێت.

ئان لیندۆ وەزیری دەرەوەی سوید پشتڕاستی کردەوە کە بانگی باڵیۆزی ئێرانیان کردووە و وتی: ئێمە دڵگرانین بەرامبەر بەو روداوانەی لە ئێران روو دەدەن.

نزیکەی ٣٠ ئەندام پەرلەمانی پارتە جیاوازەکانی ناو پارلەمانیش بە مەبەستی شەرمەزارکردنی توندوتیژی رژێمی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیان ساز کرد.

ز.ش