په‌رستارێكی ئه‌ڵمانیا به‌ تاوانی كوشتنی ٨٥ نه‌خۆش سزا درا

دادگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ په‌رستارێك بڕیه‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبار بوو به‌ كوشتنی ٨٥ نه‌خۆش.

په‌رستار نیلس هۆگل (٤٢ ساڵان) له‌ دادگه‌ی شاری ئۆلدنبورگ دادگه‌یی كرا. ناوبراو تۆمه‌تبار بوو به‌ كوشتنی ده‌یان نه‌خۆش له‌ ڕێی ده‌رمانه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كاری تێدا كردووه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٥.

پۆلیس گومانی هه‌یه‌ كه‌ هۆگل نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌سی كوشت بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ دواتر له‌ لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه‌ سووتێنراون، ناتوانرێت بسه‌لمێنرێت.

دادگه‌ ئه‌و په‌رستاره‌ی به‌ تاوانبار ناساند له‌ كوشتنی ٨٥ كه‌س و سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ بڕیه‌وه‌.

s.m