ڕه‌سووڵ نادری كۆچی دوایی كرد
به‌یانیی ئه‌مڕۆ گۆرانیبێژی میللیی كورد ڕه‌سووڵ نادری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ گۆرانیبێژی میللیی كورد ڕه‌سووڵ نادری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ندی ئه‌ده‌بی زاره‌كیی كورد ڕه‌سووڵ نادری نزیكه‌ی دوو ساڵ بوو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه وازی له كاری هونه‌ری هێناوه و سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچیی دوایی كرد.
بڕیاره بەیانی (سێشه‌ممه) تەرمی ڕەسووڵ نادری له گۆڕستانی شوعه‌را به‌خاك بسپێردرێت.
هونه‌رمەندی کورد ڕەسووڵ نادری ساڵی ١٩٣٣ له گوندی ئوزونتاشی مەهاباد له‌دایکبووه و له گوندی کانی سێ‌و ماوەیه‌ک ژیانی بردۆته سەر. ناوبراو له ساڵی ١٩٧٢ به‌دواوه له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە.
ڕه‌سووڵ نادری له بوارەکانی به‌یت و حه‌یراندا دەستێکی باڵای هه‌بوو و نه‌قڵه خۆشەکانی به‌ناوبانگن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به كه‌سێكی قسه خۆش ناسراوه و بەرهەمێكی زۆری له دوای خۆی جێهێشتووه.
s.m