ژنان لە واشنتۆن ترەمپیان شەرمەزار کرد

لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا چوارەمین ڕێپێوانی ژنان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کە بە هەزاران ژن بەشداریان کرد، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەرمەزار کرا.

لە ئەمریکا لە چوارچێوەی چوارەمین ڕێپیوانی درێژدا چالاکیەک ئەنجامدرا. ژنان کە بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد سیاسەتەکانی ترەمپیان شەرمەزار کرد.

کیم ئیلۆت خەڵکی واشنتۆن کە پانکارتی، 'لە سێ ساڵی پێشوو زیاتر دەترسم'ی بەرزکردبووەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەوان دەیانزانی ترەمپ مەترسیدارتر دەبێت، بەڵام ئاستی مەترسیەکەمان نەدەزانی.

ژنانی فیمینیست لە پشت کۆشکی سپی گۆرانیان وت و لەگەڵ سەرما و سۆڵەیەکی زۆر بەشداریان لە چالاکی شەرمەزارکردن کرد.

ف.ق