کۆنسە و کۆمیسیۆنی ئەوروپا برەخیت-ی ئیمزا کرد

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا پەیمانی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپایان ئیمزا کرد. پەرلەمانی ئەوروپاش کۆتایی مانگ بڕیاری خۆی لەسەر ئەم بابەتە ئاشکرا دەکات.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەسەر حسابی تایبەتی خۆی لە تویتەر لێدوانێکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند، پەیمانی چوونەدەرەوەی بەریتانیامان ئیمزا کردووە و رێگامان بۆ پەسەنکردنی پەرلەمانی ئەوروپا کردەوە.

دوای ئەوەی پەرلەمانی بەریتانیا بڕیارەکەی پەسەند کرد، رۆژی پێنجشەممەش ئێلیزابێتی دووەم یاسای چوونە بەریتانیای لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند کرد.

بە پێی زانیارییەکان بڕیارە ٢٩ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەوروپا برێخیت پەسەند بکات.

دوای ٣١ی کانونی دووهەم هاوکاری ٤٧ وڵات بۆ بەریتانیا کۆتایی پێدێت و ئەم قۆناغەش تا کۆتایی ئەمساڵ دەخایێنێت.

ز.ش