کۆنگرێسی ئەمریکا پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی دژی چین کرد

کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی کۆنگ کۆنگ بکات. خۆپیشاندەران حکومەتی پەکین شەرمەزار دەکەن.

لە کۆنگ کۆنگ لەدژی کۆماری گەلی چین خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. کۆنگرێسی ئەمریکا پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی دژی چین کرد. بڕیارەکە بە کۆنگرێس بێ گۆتوبێژکردن قبوڵکرا. ٤١٧ کەس دەنگی بەڵی کەسێکیش دەنگی نا-ی بەکارهێنا.

کۆنگرێس بڕیاریدا گازی فرمێسکرێژ، گولەی پلاستیکی بە حکومەتی چین نەفرۆشرێت.

چین ناڕەزایی دەربڕی

گەنگ شونگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت لە هۆنگ کۆنگ ئاڵۆزی زیاتر ببێت و پشتگری گروپەکان دەکات کە لە دژی چینن.

چەند مانگێکە لەدژی حکومەتی چین خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدرێن. ئەمریکا باجی زۆری لەسەر کاڵای چینی داناوە.

ف.ق