لە فرانکفۆرت یادی مەزلووم ئورفا شەهیدی بەرخۆدانی کوبانی کرایەوە
مووستەفا ئیگێت( مەزڵووم ئورفا) کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شکۆمەندی کوبانیدا شەهید ببوو، لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەمەراسیمیک یادی کرایەوە.
مووستەفا ئیگێت( مەزڵووم ئورفا) کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شکۆمەندی کوبانیدا شەهید ببوو، لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەمەراسیمیک یادی کرایەوە.
مەراسیمەکە بە دەسپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیمەکراتیک وبنەماڵەی موسەفا ئورفا بەڕێوە چوو.
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی فرانکفۆرت بە بەشداری سەدان هاووڵاتی مەراسیمەکەی بەڕێوە برد ولە مەراسیمەکەدا ئاماژە بە تێکۆشانی هەڤال یەگێت وکەسایەتی ئەوشەهید کرا ویادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کرایەوە.
برای مووسەفا ورفا وتی،" ئێمە درێژە بە ڕێبازەکەی شەهید مووستەفا بدەین."
لەسەرناوی کەجەدەکە-ئورووپا سەلمان ئەنگین قسەی کرد و وتی، " هەڤاڵ مەزڵووم لە دژی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەرکوبانی بێدەنگ نەما بەشداری بەرخۆدانی کوبانی بوو."
لەلایەن کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی فرانکفۆرت محەمەد ئەمین قسەی کرد و وتی، " درێژەدانی رێگەی شەهیدان ئەرکی سەرشانی ئێمەیە."
ک-ش