به‌رپرسی دۆسیه‌ی پێشكه‌وتن له كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا یۆهانس هاهن ڕاپۆرتی پێشكه‌وتنی ٧ وه‌ڵاتی پێشكه‌ش كرد كه له‌ناویاندا توركیاش هه‌یه.
ڕاپۆرته‌كه پێشكه‌شی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرا و تیایدا هاتووه، توركیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو له ڕووی دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه پاشه‌كشه‌ی جددی كردووه.
هان ڕایگه‌یاند، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له ڕووی ئابووریشه‌وه له زۆر هه‌رێم «پاشكه‌وتن» هه‌یه. گوتیشی، توركیا به‌رده‌وامه له دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، توركیا له ڕووی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، خۆپیشاندان و مافه‌كانی دیكه له دۆخێكی خراپدایه. فشاری سیاسی له‌سه‌ر دادوه‌ر و داواكارانی گشتی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دروست كردووه.
یۆهانس هاهن سه‌باره‌ت به په‌یمانی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ توركیا سوپاسی خۆی پێشكه‌ش كرد و گوتی، له بابه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارییه‌كانیان.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان كراوه. سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ٤ شاره‌وانی كه هه‌ده‌په به‌ده‌ستیهێنابوون به‌ڵام ڕاده‌ستی هه‌ده‌په نه‌كراون. هه‌روه‌ها ئاماژه به دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ كراوه.
دوای پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرته‌كه، ڕاپۆرته‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری توركیا كاتی پیری و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌ورووپا ئاماژه‌یان به بارودۆخی زیندانه‌كانی توركیا كرد. په‌رله‌مانتاران گوتیان، پێویسته له به‌رانبه‌ر زیندانی كردنی ژنانی حه‌كیم و مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ دیپلۆماتانی ئه‌نقه‌ره بێده‌نگی بشكێنرێت.
s.m