٤ی نیسان مەراسیمی هەزار دەف لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوە دەچێت

ئەمساڵیش لە ٤ی نیساندا وەکوو هەموو ساڵانی رابردوو لە گوندی دەگاگای ناوچەی پاڵنگانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەراسیمی هەزار دەف بەرێوە دەچێت.

مەراسیمی هەزار دەف کە یەک لە مەراسیمە هەرە دێرینەکانی هەورامانە و بە ساڵانە بەردەوام بووە، بە تایبەتی لە گوندی دەگاگای ناوچەی پاڵنگانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو ساڵێک بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بەرێوەدەچێت.

هەر لەم چوارچێوەیەدا وەکوو هەموو ساڵێ کە ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی کورد کە دەبێتە ٤ی نیسانی ساڵی زاینی، ئەمساڵیش مەراسیمەکە بەرێوەدەچێت.

پەیامێکی بە دیمەن بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمەکەدا لە لایەن یەک لە ڕێکخەرەکانی مەراسیمی گوندی دەگاگا بڵاوکراوە کە تیایدا بانگ لە خەڵکی ناوچەکە، گەلی کورد و گەلانی ئێران و دەرەوەی وڵاتی دەکرێت کە بەشداری لەم مەراسیمە باشکۆیە بکەن.

هـ . ب