بە وێنە کێشراوەکانی خاوەندراێتی لە بەهاکانی کۆمەڵگا و مێژوو دەکات

ئەسما ئەحمەد وێنەكێشێکی گەنجە لە قامیشلۆ، بە وێنە ڕەنگا و ڕەنگەکانی، بە خەیاڵە بێکۆتاکانی و بە دۆخی پرمانای ژیانی خۆیەوە، خاوەندارێتی لە بەهاکانی مێژوو دەکات.

ئەسما ئەحمەد کە لە نۆ ساڵیەوە دەستی بە کێشانی وێنەکردە و ئێستا لە تەمەنی ١٦ ساڵیدایە و ماوەی ساڵێکە لە خولێکی پەرەوەردەی وێنەکێشاندایە. سەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی بە پێنوسی ڕەش و سپی وێنەکانی دەکێشا، بەڵام لە ئێستادا بە بۆ بۆیاغی ڕەنگا و ڕەنگ وێنە دەکێشێت. ئەسما تا ئێستا ١٠ تابلۆیی ئافراندوە و تابلۆکانی دەگەینێت بە هونەرخوازان و هونەرەکەی خۆی زیاتر بەرەوپیشەوە دەبات و کۆی کارەکانی لە دەوری بەهاکانی کۆمەڵگا و مێژوودا کۆدەبێتەوە.

ئەسما لەسەر داوای کۆمەڵگا بە چەمکی جیاواز جیاوازەوە وێنەکانی دەکێشێت، بەم شێوەیە هونەرەکەی خۆی ڕەنگڕێژ دەکات و هەوڵدەدات لە کارەکانیدا ببێتە دەنگی گەلەکەی خۆی.

سەرکەوتنی ئەسما لە کارەکانیدا دەبێتە نمونەیەک بۆ هونەرمەندە لاوەکانی تر و هونەر زیاتر لە ناو کۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە.

ئاسۆیی نوێ دەئافرێنێت

ئەسما هونەرەکەی خۆی وەک دەنگی خۆی دەبینێت. بەرپرسیارێتی خۆی لە کۆمەڵگادا بە هونەرەکەی ڕادەپەڕێنێت و هونەری سەربەرخۆیی دەئافرێنێت. وێڕایی تەمەنە گەنجەکەی، بەڵام هەنگاوی بوێرانە دەهاوێژێت و ئاسۆی نوێ دەئافرێنێت.

بوونی هونەری ژنان دەبێت بە هێزتربێت

ئەسما داوای لە هەموو ژنان کرد کە ماتەوزەی خۆیان پیشان بدەن، بوون و کاریگەری خۆیان لە ناو هونەر و لە ڕێگەی هونەرەوە زیاتر بکەن.