'دەبێت کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مافەکانی بگات و کولتورەکەی بکرێتە پێکهاتەیەکی بنچینەیی'

وەزیری پێشووی پەروەردەی مەغریب نەجیما تای تای رایگەیاند، "دەبێت کولتوری کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێتە بناغە و بنچینەیەک، لەبەر ئەوەی گەلی کورد زۆر لە مێژە تێدەکۆشن و ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بە مافی رەوای خۆیان بگەن".

کولتور، زمانی گەلە، ناوی گەلە، لەبەر ئەوەی لە رێگەی کولتورەوە ئێمە نەریتی خۆمان دەپارێزین. ئەگەر ئێمە باس لە گەلانی مەغریبی بکەین، لە ناوداررین گەلانن بە هۆی فرەچەشنی کولتورەکەیان.

وەزیری پێشووی پەروەردەی مەغریب کە دەستی باڵای لە کۆکردنەوەی چیرۆکە فولکلوریەکان هەیە نەجیما تای تای سەبارەت بە کولتور، دۆزی کورد و داواکارییەکان کورد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

چۆن لە تێکۆشان و هەوڵەکانت لەپێناو چیرۆکی فولکلۆری مەغریبی دەڕوانیت؟

ئەو خەباتە ٣٠ ساڵی تێپەڕاند، من زۆر خزمەتم بە گەلی مەغریب کرد، لەماوەی رابردوودا خەڵاتی قەڵغانی زێڕینی ناوەندی ئەبو دەبیم وەرگرت، ئەو خەڵاتە رێزلێنان و ناسینی ئەو تێکۆشانە بوو. من زۆر چیرۆکم لە دایەگەورەم وەرگرت، تەنانەت لە زانکۆی سوربونیش بەشی تایبەت بە چیرۆکە فولکلورەکانم خوێند، بەوەش بۆم دەرکەوت چیرۆک تایبەتە و کولتور گشتییە.

ئایا چیرۆکێکی هاوبەشی مەغریبی یا یان تەنیا کولتوری هاوبەش لە نێوان شارەکانی مەغریبدا هەیە؟

بەڵێ چیرۆکی میسری، مەغریبی و تونسی هەیە، بەڵام هەژاری یەکێکە، دڵئێشی یەکێکە، پرەنسیپیش یەکێک، تەنیا ئەوەی چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە دەگۆڕدرێت، کە زمان و کولتوری خۆیان دەگوازنەوە بۆ چیرۆکەکە، ئەمەش وادەکات چیرۆکەکە نەک هەر مەغریبی، بەڵکو مەراکیشی و ئامازیغیش بن.

ئایا گەنجانی مەغریبی پەیوەستن بە کولتوری خۆیانەوە؟ زۆر هونەرمەند دەبینین کە بە جلوبەرگ و کولتور و زمانی مەغریبیەوە خۆیان دەڕازێننەوە.

ئەوە وەستیەت و راسپاردەی پاشا محەمەدی شەشەمە بۆ گەلی مەغریب، پێگەی ئەو لەناو کۆمەڵگاکەماندا زۆر پر بایەخە، هەموو گەنجێکی مەغریبی لە دەرەوە پەیوەستبوونی بە کولتوری مەغریبی بەهێزە، هیوادارم ئەو خۆشەویستیە لەناو سەرجەم گەلانی مەغریبیدا بڵاوببێتەوە، بە تایبەتی لە خوێندنگە و زانکۆکاندا.

تۆ چۆن لە دۆزی کوردی دەڕوانیت؟

دەبێت وەک کولتورێکی سەرەکی و خاوەن ماف لە دۆزی کورد و گەلانی کورد بڕوانین، ئێمە ناتوانین بە تێڕوانینێکی خراپ لە ئەمازیغی و ئەفریقیەکان بڕوانین و بە کەم سەیریان بکەین. ئێمە لە وڵاتانی عەرەبی دەستبەرداری نەژادپەرستی بووین، وەک ئەوەی ئێستا لە مەغریب پەیمانگایەک بۆ زمانی ئەمازیغی کراوەتەوە. دەبێت مرۆڤ ئەو جیاوازییە لەبەر چاو بگرێت، هەروەها دەبێت گەلی کورد بە مافە رەواکانیان بگەن.

هـ . ب