"گەڕیدەی حەقیقەت"ـی ناگیهان ئاکارسەل لە سلێمانی بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، کتێبی "گەڕیدەی حەقیقەت"ی ناگیهان ئاکارسەل، خوێندنەوەی بۆ کرا و بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، کتێبی "گەڕیدەی حەقیقەت" لە نوسینی شەهید ناگیهان ئاکارسەل خوێندەوەی بۆ کراو و بڵاوکرایەوە. کتێبەکە ١٠٠ وتار لەخۆدەگرێت و لە دووتوێی ٤٠٠ لاپەڕەدا جێکراوەتەوە، نەجیبە قەرەداغی لە تورکییەوە وەریگێڕاوە بۆ کوردی. هەریەک لە نوسەر، شیرین تاهیر، نوسەر و چالاکوان، کنێر عەبدوڵاوە خوێندەوەیان بۆ کتێبەکە کرد و باسیان لە کەسێتی و تێکۆشانی شەهید ناگیهان کرد. 

شیرین تاهیر سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە گوتی: "شەهید ناگیهان لە ناوەڕۆکدا دەیەوێت بگات بە ئامانجێک، ویستوویەتی کار لەسەر جیهانبینی هەموو ژنان بکات، تێکۆشانی ئەو تەنیا تێکۆشان نییە بۆ ژنی کورد بەڵکوو تێکۆشانە بۆ هەموو ژنانی جیهان و تەنانەت پیاوانیش".

لای خۆیەوە، کنێر عەبدوڵا گوتی: "کاتێک مرۆڤ بڕوای بە شتێکە و لەپێناویدا تێدەکۆشێت، گرنگترین شت بۆ سەرکەوتنی ئەوەیە، بە خۆشەویستیی و عەشقەوە بڕوانێتە تێکۆشان و خەباتەکەی، ناگیهان ئاکارسەلیش لە سەرەتای تەمەنییەوە تا دوا ساتەکانی ژیانی بە عەشقەوە ڕوانیویەتییە کارەکانی".

پاشان، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە شیرین تاهیر و کنێر عەبدوڵا، هەروەها کتێبی "گەڕیدەی حەقیقەت" بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.