هۆنراوەیەکی شەهید نوری یەکتا؛ 'من هەڵمەتم'

گەریلا تی ڤی هۆنراوەیەکی ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی مەتینا نوری یەکتای بڵاوکردەوە، کە لە حوزەیرانی ٢٠٢٢دا شەهیدببوو، هۆنراوەکە بۆ یادی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب نوسراوە.

گەریلای هەپەگە نوری یەکتا بەرلەوەی شەهید ببێت هۆنراوەیەکی بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب (هەڵمەت) نوسیبوو.

گەریلا تی ڤی کلیپێکی لەبارەی ئەو هۆنراوەیە بڵاوکردەوە. هۆنراوەکە بە زاراوەی سۆرانیە و تیایدا باس لە تێکۆشان، هەڵوێست و بڕوای شەهید هەڵمەت دەکرێت.

لە کۆتا دێڕەکانی هۆنراوەکەدا هاتووە، "با وەزارەت و کورسی بۆ ئێوە بن، وەڵات و گیانبازی با بۆ ئێمە بێت، من هەڵمەتم".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب (هەڵمەت) لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە قەندیل لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوو.

ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی مەتینا و فەرماندەی بەرخودانی بەرەی شاخی هەکاری نوری یەکتا (جەواد ئەتارەک)یش لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆ سەر مەتینا شەهیدببوو.

هـ . ب