نوسینگەی یاسایی سەدە: لە ئیمراڵی ئەشکەنجەی نامرۆڤانە ئەنجام دەدرێت

نوسینگەی یاسایی سەدە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە درۆی وەزارەتی داد نیشاندا کە رایگەیاندبوو'لە ئیمراڵی گۆشەگیری بوونی نییە' و لەو بارەوە رایگەیاند، لە ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی نامرۆڤانە پەیڕەو دەکرێت.

پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی (دەم پارتی) بۆ ئەوەی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و بنەماڵە و پارێزەرانی بتوانن سەردانی بکەن، لە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی کردبوو. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکانی سەر بە وەزارەتی داد وەڵامی ئەو سەرلێدانەی دابووەوە و بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە عەبدوڵا ئۆجالان کە ٣٨ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە 'سود لە مافەکانی وەردەگرێت و گۆشەگیر نەکراوە'.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە لەبارەی وەڵامەکەی پەیوەست بە گۆشەگیرییەوە راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە. نوسنگەکە لەو راگەیەندراوەدا باسی لەوەکردووە، " لە سەرلێدان و داواکاری پەرلەمانتارە بەڕێزەکاندا پەرەسەندنەکانی لە ساڵی ٢٠١١ و زانیاری وەرنەگرتنی ٣٨ مانگە پرسیاریان لەبارەوە کرابوو، بەڵام لە وەڵامەکەی وەزارەتدا هەڵسەنگاندنەکان بە ساڵی ٢٠٢٣ سنووردارکراوە.

سزاکانی دیسپلین کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سەپێندراون و ئەوە خراوەتەڕوو کە لەبەر ئەو سزایانە دیدار لەگەڵ بنەماڵەکان رێگرییان لێکراوە، بەڵام ئەو سزایانە لەبەر چی سەپێندراون، بۆچی سێ مانگ جارێک بە شێوەی سوڕی بەردەوام (١٥ی ئاداری ٢٠٢٣، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ و ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣) سەپێندراون و بۆچی پرۆسەی دادگایی سەپاندنی سزای دیسپلین لە پارێزەران شاراوەتەوە و پێیان ناوترێت".

پارێزەران ئاماژەیان بەوەسکردووە کە جگە لە هەر سێ سزای دیسپلین، سزای دیسپلینی دیکە لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەپێندراوە، بەڵام لە وەڵامەکەی وەزارەتی داد ئاماژە بەوەنەکراوە.

'٣ ساڵە هیچ کەسێک ناتوانێت بچێتە ئیمراڵی'

نوسینگەکە لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، "لە وەڵامەکەی وەزارەتی داد هاتووە، "بۆ ئەوەی باس لە گۆشەگیری بکرێت، دەبێت پەیوەندی زیندانی لەگەڵ پارێزەر، بنەماڵە و زیندانیانی دیکە بە تەواوەتی پچڕێندرابێت'. وەزارەتەکە هەوڵ دەدات کۆتا سنوورەکانی گۆشەگیری دیاری بکات. لە ساڵی ٢٠٢٣دا یەک پارێزەر و ئەندامی بنەماڵەکە نەیانتوانیوە بچنە ئیمراڵی، بە هەمان شێوە لە ساڵی ٢٠٢٢ و هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەوە بەردەوامە.

*بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ (٢ی ئایاری ٢٠١٩، ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ و دوایین جاریش ٧ی ئابی ٢٠١٩) جگە لەو پێنج دیدارەی لەگەڵ پارێزەران، نزیکەی ١٣ ساڵە یەک دیداری دیکەی لەگەڵ پارێزەران نەبووە. لە ٦ی تشرینی یەکەمەوە جگە لە پێنج دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی (١١ی ئەیلولی ٢٠١٦، ١٢ی کانونی دوەمی ٢٠١٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩، ١٢ی ئابی ٢٠١٩ و دواجاریش ٣ی ئاداری ٢٠٢٠) رێگری لەسەرجەم دیدارەکانی لەگەڵ بنەماڵەکەی کراوە.

* بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١، لە ساڵی ٢٠١٩ (٢ی ئایاری ٢٠١٩، ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ و دواجار ٧ی ئابی ٢٠١٩ ') جگە لە ٥ دیدار لە گەڵ پارێزەران، نزیکەی ١٣ ساڵە یەک دیداری لە گەڵ پارێزەران نەبووە، لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە، جگە لە ٥ دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی (١١ی ئەیلولی ٢٠١٦، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩، ١٢ی ئابی ٢٠١٩ و دواجار ٣ی ئاداری ٢٠٢٠) سەرجەم دیدارەکانی لەگەڵ بنەماڵەی ڕاگیراون.

* بەڕێز وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم و عومەر خەیری کۆنار لە ڕۆژێکەوە براونەتە ئیمرالی زیاتر لە ٩ ساڵە دیداریان لە گەڵ پارێزەرانیان ڕاگیراوە. لە ساڵی 2015 وە بەڕێز وەیسی ئاکتاش و کۆنار تەنها 3 جار توانیویانە چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێت، بەرێز حامیلی یڵدرم تەنها 2 جار توانیویە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت. دواتر داواکارییەکەیان بۆ دیدار قبوڵ نەکراوە.

*جگە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە 27ی نیسانی 2020 و 25ی ئاداری 2021، هیچ پەیوەندیەکی دیکە ڕێگە نەدراوە. ماوەی 38 مانگە بە بەردەوامی داوای دیدار لە ئیمرالی و دادوەری دەکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە.

* لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ـەوە کە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە لە نیوەدا بڕێندراوە، هیچ زانیارییەکیان لێ نازانرێت.

'ئازاد کردنی وەیسی ئاکتاش ڕاگیراوە'

گرنگتر لە هەمووی، سەرەڕای ئەوەی حوکمی ٣٠ ساڵەی بەڕێز وەیسی ئاکتاش لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤دا تەواو بووە، بەڵام بە بڕیارێکی ئیداری یان هەڕەمەکی ئازاد نەکراوە. ڕۆژی ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، تانەمان لە بڕیاری هێڵی چاودێری و ئیداری ئیمرالیدا بۆ ئازادکردنی ئاکتاش بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا و وەرنەگیرا. هەرچەندە ئێمە داوای ئەوەمان کردووە کە نموونەیەک لە بڕیارەکەمان پێ بدرێت، بەڵام ئەم داواکارییە لەلایەن دادگای تاوانەکانی سێیەمی شاری بورسا وەرنەگیرا.

 ماددەی ٥٩ی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ سەردانی پارێزەر لە زیندان بە گشتی پەسەند دەکات. تەنانەت کاتێک بڕیاری دادوەری سزادان کۆبوونەوەی پارێزەر و زیندانی لە زیندان قەدەغە دەکات، بەپێی ئەم بڕیارە ناتوانرێت ڕێگری لە وەرگرتنی نمونەیەک لە فایلەکە بکرێت. تاکە هۆکاری ئەم کارە ئەوەیە کە بەرێز ئاکتاش و ئیمرالی بێ پارێزەر دەمێننەوە. بەم شێوەیە کاتێک "ڕێنمایی یاسایی" نوێ، دەنێردرێت، ئۆرگانەکانی یاسادانان لێی ئاگادار ناکرێنەوە. ئەمە ئاستێکی نوێی پراکتیکی یاسای ئیمرالیە. لە سەردەمێکدا کە گفتوگۆکانی دەستوور بەردەوامە، دەبینین دەستووری نوێ لە ئیمرالی جێبەجێ ناکرێت. هەروەها لە ماددەی ٥٩ی یاساکە بە ژمارە ٥٢٧٥ مافی پارێزەر بە تەواوی قەدەغە ناکات، تەنها لە هەندێک مەرجدا سنوورداری دەکات. بەڵام دادگاکانی جێبەجێکردن بە شێوەیەک جێبەجێی دەکەن کە بەڕێز ئۆجالان و مۆکلەکانی دیکە لەم یاسایەدا بێ بەشبن.

زیاتر لە ٣ ساڵە لە هیچ زانیاریەک لە ئیمرالیەوە نازانرێت بە شێوەیەک بەردەوامی گۆشەگیری نامرۆڤانەیە. ئێستا ڕوونە کە ڕژێمی زاڵم و ئاوارتە لە ئیمرالیە ناتوانێت بەرێوە بچێت. داوا لە وەزارەت و دەسەڵاتی دادوەری ئیمرالی دەکەین کۆتایی بەو هەلومەرجە هەڵە ڕەهایە بهێنن کە لەدەرەوەی سیستەمی یاسایی ئێستایە، کۆتایی بەو بڕیارانە بهێنن کە ئازادی لەناو دەبەن، بۆ سەرۆکایەتی مەجلیس، ئەندامانی مافی مرۆڤ کۆمیسیۆنی توێژینەوە و پەرلەمانتاران و ڕای گشتی داواکارین بەرامبەر ئەم مەسەلەیە هەستیار بن و بۆ دیموکراسی و ئایندەیەکی ئارام کۆتایی بەو کردەوانەیان بهێنن."