کلیپێکی نوێ بەناوی خەونی ئازادی بۆ راپەرینی رۆژهەڵات و ئێران بڵاوکرایەوە

کلیپێکى نوێ لەبارەى سەرهەڵدانى “ژن ژیان ئازادى” لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى ئێران بڵاوکرایەوە.

کلیپێکى نوێ لەبارەى سەرهەڵدانى “ژن ژیان ئازادى” لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى ئێران بڵاوکرایەوە، کلیپەکە لە ژێر ناوى خەونى ئازادیدایە و هەردوو هونەرمەند کەمال محەمەد و ئەزیتا لوقمان وتویانە.

ئەمڕۆ کلیپێکى نوێ لەبارەى سەرهەڵدانى “ژن ژیان ئازادى” لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى ئێران بڵاوکرایەوە.

لەوبارەوە، هونەرمەند کەمال محەمەد لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى نوسیوێتى، کلیپەکە لەژێر ناوى خەونی ئازادی-دایە و لەگەڵ هونەرمەند ئەزیتا لوقمان پێکەوە وتومانە.

لە درێژەى نوسینەکەیدا کەمال محەمەد باسیلەوەکردووە، هۆنراوەى کلیپەکە لەلایەن دیار هەڵەبجەییەوە نوسراوە و شادمێهر نامۆ، ئاوازى بۆ داناوە.

ف.ق