کورتە فیلمی کاریگەریی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دەرهێنانی هێمن باجەڵانی

هێمن باجەڵانی دەرهێنەری گەنجی کامیارانی لە سەر بنەمای سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" کورتە فیلمێکی ٣ خولەکی بە ناوی "ژن ژیان ئازادی" بەرهەمهێناوە و پێشکەش بە ژینا ئەمینی و ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کردووە.

رۆژی یەکشەممە یەکی کانوونی دووەم هێمن باجەڵانی دەرهێنەری گەنجی کوردی خەڵکی کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام کورتە فیلمی ژن ژیان ئازدی بڵاوکردەوە کە تیایدا ماه مونیر بەیتاری و سێپێهر محەمەدی رۆڵ دەگێڕن.

ئەو کورتە فیلمە بە ئیلهام و پشت بەستن بە سەرهەڵدان گەلانی ئێران بەرهەمهێنراوە وماوەکەی ٣ خولەک و ٢٣ چرکەیە و چیرۆکەکەی باس لە ژنێک دەکات کە تووشبووی شێرپەنجەیە.

ئەو ژنە کە سەرجەم قژەکانی بە هۆی چارەسەری کیمیاییەوە لەدەستداوە، دەرمانەکانی کۆدەکاتەوە بە دەرمانخانەکانی دەفرۆشێت و بە پارەکەی باڕۆکەیەک دەکڕێت و کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە بەرامبەر ئاوێنە دەوەستێت و باڕۆکە یان قژە دەستکردەکان لەسەر دەکات وەک هێمایەک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حیجابی زۆرەملێ قژە دەستکردەکانی کورت دەکاتەوە.

هـ. ب