پێشکەشکردنی گۆرانیەکی کرمانجی لە ئەنجومەنی شێعری کرماشان

لە ئەنجومەنی شێعری کوردی کرماشان، پێشکەشکردنی گۆرانیەکی کرمانجی سەرنجی بەشداربووانی راکێشا.

لەم دواییەدا لە ئەنجومەنی شێعری کوردی گۆرانیەکی کرمانجی پێشکەش کرا کە سەرنجی بەشداربووانی بۆلای خۆی راکێشا و بەگەرمی پێشوازییان لێکرد.

ئەو گۆرانیە لەلایەن گروپێک لە هونەرمەندانی روانسەرەوە پێشکەش کرا و بووە مایەی رەزامەندی زۆری بەشداربووان.

لەم دواییەدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشوازی لە گۆرانیە کرمانجییەکان زیاتر بووە و خەڵکێکی زۆر گوێ لە گۆرانی کرمانجی دەگرن و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانیش گۆرانیە کرمانجیەکان دەڵێنەوە و ئەمەش دەرخەری هەڵکشانی پەیوەندی نێوان گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و کرمانجەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانە.

هـ . ب