وێنەکێشان حەقیقەتی ژیان پیشان دەدات

شیفا یوسف ئاماژەی بەوەکرد؛ لە ڕێگەیی وێنەکێشانەوە هەستەکانی خۆی دەردەبڕێت و حەقیقەتی کۆمەڵگایەکەی پیشان دەدات.

لە کەسێتی هەموو مرۆڤێکدا هونەرێک هەیە. بۆیە ئەو ئارەزوویەک لە دڵی کەسەکاندایە، بەردەوامی ئەو کارەی کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن، وردە وردە وا لە مرۆڤ دەکەن ئەو ئارەزووی ناو دڵیان لە کارکردندا دەربڕن و بەرهەمی هونەرییان هەبێت.

دەتوانین بڵێین مرۆڤایەتی لە ڕێگەی وێنەکێشانەوە هەم ژیانی خۆی، دەوروبەری خۆی و ڕوداوەکان و چاندی خۆی پیشان دا و لەگەڵیشدا هەست و ڕامانەکانی خۆی ئاوێتە دەکات و پیشانی دەدات. لەسەر ئەم بنەمایە هونەرمەندە وێنەکێشانی ئەمرۆشمان، توانیویانە لە ڕێگەیی وێنەکێشانەوە هەست و پەیامی خۆیان بۆ کۆمەڵگا دەرببڕن و پەیامی خۆیان لەم ڕێگەیەوە بگەیەنن بە کۆمەڵگا.

یەکێک لەو وێنەکێشانە ژنە جوان و گەنج شیفا یوسفە، کە لە تەمنی ١١ ساڵیەوە خەریکی وێنەکێشانە، ڕۆژ بە ڕۆژ خەیاڵەکانی فراونترکردوە و لە ڕێگەیی وێنەکێشانەوە بە ئامانجی سود بەخشین بە کۆمەڵگا خەریکی کاری وێنەکێشانە.

لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە وێنەکێشان کردوە

شیفا دنیایی هونەری خۆی بە فڵچە و پێنوسەکەی ئافراند بە هەستێکی قوڵەوە وتی: "لە ٢٠١٧ەوە دەستم کرد بە وێنەکێشان، لە تەمنی منداڵیەوە حەزم بۆ وێنە و ڕەنگەکان هەبوو. لەسەرەتادا وێنەکانم بە پێنوسی ڕەساس دەکێشایەوە. دواتر وردە وردە کارەکانم بە شێوەی تابلۆی زەیتی دەکێشایەوە".

شیفا بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی: "مرۆڤ لەگەڵ گەورەبوونیدا ئەرکەکانیشی گەورەتر دەبێت. من خوێندکارم و لە کاتی پشوەکانمدا خەریکی کاری وێنەکێشان دەبم. لە پێشدا وێنەکانم لەسەر کاغەز دەکێشایەوە، بەڵام ئیستا لە شێوەی تابلۆدا وێنەکان دەکێشمەوە. لە هەمان کاتدا بەشداریم لە چەندین پشبرکێی وێنەکێشاندا کردوە و وێنەکانم سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. لە ئیستاشدا خۆم ئامادە دەکەم بۆ بەشداریکردنم لە پێشانگایەکی وێنەکێشانی ژنان دەکەم، کە لە مانگی ئازاردا ئەنجام دەدرێت".

'مرۆڤ دەبێت خۆی پێشخات'

شیفا بەردەوامی بە قسەکانی داو وتی: "کاتێک تێگەشتم لەوەی حەز بە هونەر دەکەم، دایک و باوکم پێشگیرییەکی زۆریانکردم، ئەمە بوو بە مۆراڵێکی بەهیز بۆم. دوام لە گەنجان و بە تایبەت ژنان ئەوەیە، هەستی خۆیان و حەقیقەتی کۆمەڵگا لە ڕێگەی هونەر و بەهرەکانیانەوە دەربڕن و خۆیان پێش بخەن".