ئامادەکردنی کولیچە لە جەژندا

لە کلتووری کورداندا یەکێک لە نەریتە بنەڕەتییەکانی جەژن، دروستکردنی کولیچەیە. دایکان و داپیرەکان پێش هاتنی جەژن دەست بە دروستکردنی کولیچە دەکەن.

دروستکردنی کولیچە

لە ڕابردووشدا و تا ئەمڕۆش یەکێک لە نەریتەکانی جەژن کە تا ئێستاش بەردەوامە، بریتییە لە دروستکردنی کولیچە پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان. دایکان لە بەرەبەیانەوە خەریکی ئامادەکردن و شێلانی هەویرەکە دەبن تا ئامادەبێت بۆ کولیچە. دیکان بە دڵخۆشییەوە هەم بۆ نەوەکانی و هەم بۆ میوانەکانی ڕۆژانی جەژن کولیچە ئامادە دەکات.

لە کانتۆنی فراتیش وەک نەریتێکی کوردانە، پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان دەستکراوە بە دروستکردنی کولیچە. کولیچە لە کانتۆنەکانی نەتەوەی عەرەب، پێی دەگوترێت کەعک.

لە ڕابردوودا کولیچە بە چڵ و چیلکە ئامادەدکرا، دایکان فرنی تەندورییان بە چەند ڕۆژێک گەرم دەکرد تا ئەوەی کولیچەکە ئامادەبکەن لە زووترین کاتدا. دایکان لەگەڵ کاری ئامادەکردنی کولیچەدا بە دەنگ و لاواندنەوەی گۆرانیەکانیان گۆرنیان دەوتەوە. جاری وایش هەبووە، دیلانیان سازدەکرد و دڵخۆشی خۆیان دەرەبڕی، بەشێوەیەک دڵخۆشبوون، کە پێش هاتنی جەژن، وەک جەژنێک کۆدەبوونەوە.

دایکێکی دەستاوخۆش کە بەدەستەکانی خۆی کولیچە دروستەکات بە ناوی گولسم شێخۆ وەک نەریتی پێش جەژن بۆ خزم و میوانەکانی کولیچە دروست دەکات و جەژنی هەمووانی پیرۆزکرد و بەم شێوەیە باسی لە کارەکەی کرد: "جەژن لە هەموو گەلان پیرۆزبێت. لەگەڵ هاتنی جەژنی ڕەمەزاندا، دەستەکەین بە دروستکردنی کولیچە بۆ خزم و میوانانی جەژنمان. کاتێک میوانەکان دێنە ماڵەکانمان، کولیچەکانیان پێشکەش دەکەین. خۆی جەژن بە کولیچە و شیرینیەوە دەبێتە جەژن و خۆش دەبێت.

لە پێشوودا دایکان هەر لە بانگی بەیانیەوە بۆ دروستکردنی کولیچە دەستیان بەکاردەکرد، دیکان بە دڵخۆشیەوە کولیچەکانیان دروست دەکرد. کولیچەکانیان بە تەخت و تیرە دروست دەکرد و لە تەنووری داردا دەیانبژاندن."