یەکەمین فیستیڤاڵی دۆسەڵدۆرفی فیلمی کوردی لە ٢٥ نیساندا دەستپێدەکات

یەکەمین فیستیڤاڵی دۆسەڵدۆرف بۆ فیلمی کوردی لە ٢٥ی نیساندا دەستپێدەکات و هەتا ٢٨ی نیسان بەردەوام دەبێت.

فیستیڤاڵی فیلمی کوردی

یەکەمین فیستیڤاڵی دۆسەڵدۆرفی فیلمی کوردی (DKFF) لە ٢٥نیساندا لە لایەن 'ئارت ڕیکۆرد'ەوە ئەنجام دەدرێت و تا ٢٨ی نیسان بەردەوام دەبێت. لە فیستیڤاڵەکەدا زیاتر لە ٣٠ فیلم و کورتە فیلم نمایش دەکرێت، هەرەوەها فیلمە دیکۆمێتارەکان لە دوو سینەمای جیاوازی (ÛFA Palast û Metropol) نمایش دەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوی تیمی سینەمای ئارت ڕیکۆرددا هاتووە: "ئەمە یەکەم فیستیڤاڵامانە. لە ڤیستیڤاڵەکەدا گرنگی دەدەین بە شەنگال و کۆمەڵگای ئێزیدی لە کوردستان و تاراوگەدا. لە فیلمەکاندا سەرەنج دەخەینە سەر بوێری ئێزیدییەکان، ئەو فەرمانانەی بەسەر ئێزیدیەکاندا هاتووە."

مەبەسی فیستیڤاڵەکە ئەوەیە لە چوارچێوەی مێژووی، سیاسی، ئاینی، جڤاکی و چاندییەوە لە کۆمەڵگایی ئێزدی بڕوانێت. هەر لە ڤیستیڤاڵەکەدا بڕیارە پێشانگایەکی وێنەیی لەسەر کۆمەڵکوژی شەنگال پیشانبدرێت.

یەکێکی تر لە ئامانجەکانی فیستیڤاڵەکە ئەوەیە کە هونەری سینەمایی کوردی پیشانی سینەما خوازانی ئەوروپی بدرێت.

لە مەراسیمی دەستپێکی فیستیڤاڵەکەدا فیلمی 'ڕۆژباش'ی دەرهێنەر ئۆزکان کوچوک پیشان دەدرێت.

هەروەها لە درێژەی فیستیڤاڵەکدا چەندین فیلمی وەک: نامەیەک بۆ شەنگال، هێزا، کچانی ڕۆژ، فریشتەی شەنگال و THE RETÛRN: LÎFE ASTER ÎSÎS، چەندین فیلمی دیکۆمێنتاری پیشان دەدرێن.