باتوفا چەکدار: باکووری کوردستان گۆڕەپانی شەڕی فیداییە

لە فەرماندەیی ناوەندی یەژا ستار، فەرماندە باتوفا چەکدار باسی لەوەکرد تێکۆشانی پەکەکە لە گۆرەپانی باکوور جێگەیەکی گرنگی هەیە و وتی: "گۆڕەپانی باکوور گۆڕەپانی شەری فیداییە. بۆیە دووژمن هەزاران ئۆپراسیۆن لە دژی گەریلا ئەنجام دەدات."

شەڕی گەریلا

چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، لە بارەی چالاکیەکانی گەریلا و بەردەوامبوونی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک، باتوفا چەکدار لە فەرماندەیی ناوەندی یەژا ستار قسەیکرد و لەسەرەتادا باسی لە تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی تەڤگەری ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: " ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەرمان لە باکووری کوردستانەوە دەستیپێکرد. لەگەڵ کاتدا ملیۆنان مرۆڤ بەشداری هێڵێ تێکۆشان بوون و وەرچەرخا بۆ داستانێکی گەورە. پێش ٤٠ ساڵ  فەرماندە عەگید یەکەم فیشەکی لە دژی عەقڵێتی داگیرکاری تەقاند. لە ئێستادا بە هەزاران عەگید بە ڕۆحی تێکۆشانەوە پێشوازی لە قۆناغی ١٥ی ئاب دەکات. تۆی بەرخۆدانی ٥٢ ساڵە بووە بە کۆمەڵگەیەکی خەباتکەر. فەماندار و میللیتانی ئاپۆی کە ساڵانێکە لە دژی داگیرکاری لە هەموو گۆڕەپانێکدا تا دوا هەناسەی خۆیان شەڕدەکەن، بوون بە سوپای کوردستان."

'هێزە هەژموونخوازەکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک'

بەرخۆدانی گەریلا لە گۆڕەپانی باکووری کوردستان لەم ٨ ساڵەی کۆتاییدا بە قۆناغێکی نوێوە بەردەوامە و پێگەیەکی گرنگی قۆناغی تێکۆشانی ئازادییە، لەو بارەیەوە فەرماندەی یەژا ستار باتوفا چەکدار وتی: "شەڕی ٨ ساڵەی کۆتایی، قۆناغێکی جیاوازە لە مێژووی تێکۆشانماندا و هێرشەکان بەسەختییەوە بەردەوامییان هەیە. شەڕە لە دژی تەکنەلۆژییای پێشکەوتوو. شەڕەکەمان لە دژی دووژمنێکە کە هیچ ئەخلاقیاتێکی جەنگی لەبەرچاو ناگرێت. ئەم هێرشانە بە پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، بە تایبەت لە دوای ساڵی ٢٠١٦ەوە هێرشەکان بە دڕندەییەوە بەردەوامن. هێزە هەژمووخوازەکانیش بێدەنگن لە بەرامبەر هێرشەکاندا. کە هەموویان نوێنەرەوەی دژایەتیکردنی سەر ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیمانن. لە هەمانکاتدا هەموو تەکنیک و چەکێکی پێشکەوتوویان خستووەتە خزمەتی سوپای داگیرکەری تورکەوە. ویستییان بە بەردەێک چەندین چۆلەکە بکوژن. لە سەرەتادا ویستییان لە هێرشەکاندا لە کەسێتی گەریلادا ئیرادەی گەلی کوردستان و ژنان بشكێنن. دیارە هێرشەکان درێژە پێدەری گۆشەگیری ئیمراڵییە. بۆیە تا بۆیان کرابێت هێرشی سەر بەهاکانی فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ."

'ئامانجی دەوڵەتی تورک چۆڵکردنی باکوورە لە گەریلا'

لە بەردەمیدا باتوفا چەکدار سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک لەسەر گۆرەپانی باکوور و بەم شێوە بەردەوام بوو: "ئامانجی بنەڕەتییان چۆڵکردنی گۆڕەپانی باکوورە لە گەریلا. هەربۆیە پێش چەندرۆژێک ئەردۆغانی فاشیست، هیتلەرەی دووەم ئاماژەی بەوەدا لەناوساڵێکدا زیاتر لە ٣٨ هەزار ئۆپراسیۆنیان لەباکووری کودستان پێکهێناوە. بەڵام ئەم دۆخە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام نەدراوە. ئەم ٨ ساڵەی کۆتاییە هەمان شێوە بووە و پلانە داگیرکارییەکان بە چەند هەنگاوێک بەردەوام بووە." چەکدار ئاماژەیشی بەوەدا لەم ٨ ساڵەی کۆتاییدا سوپای تورکی داگیرکەر بەهەموو جۆرە تەکنیکێکی وابەستە بەئەنتەرنێت، وە جێگیرکردنی کامێرای چاودێری. هەرەوەها هێرشە درۆنییەکان لەسەر گۆڕەپانەکانی شەڕی باکووری کوردستان بەسەختریین شێوە بەردەوامە لە هێرشەکانی.

'وێڕای هێرشەکان گەل سەری دانەنواند'

باتوفا چەکدار باسی لەوەکرد دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی نۆکەر و خاینانەوە هەوڵدەدات ئەم خۆفریودانەی خۆی چارەسەر بکات و وتی: "وێڕای هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەتی تورک لەم ٨ ساڵەی کۆتاییدا نەیتوانی سەرکەوێت بەسەر گەریلادا، کە دەیویست کۆمەڵگە داڕزێنێت. هەربۆیە بەسەدان سیخوڕی و کۆنترای لە دژی گەریلا بەکارهێناوە. کۆنترا لە گۆڕەپانی باکووردا هەنگا و بەهەنگاو بەدەوای گەریلادا دەگەڕێت. بەداخەوە دیسان خیانەت لە وڵاتماندا بوونی هەیە. بۆیە ماوەی ئەم ٨ ساڵە قوربانی زۆرمان داوە. ستەمێکی گەورە لەگەلەکەمان کراوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا گەلەکەمان بەشکۆیی خۆیەوە هیچ کاتێک سەری بۆ مەرامەکانی دووژمن دانەنواند، بەرگری لە بەها، ڕێبەرێتی و دۆزی ڕەوای خۆیکرد."

لە بەردەوامیدا باتوفا چەکدار بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ٨ ساڵەی کۆتاییکردەوە و وتی: "لە دەرنجامی ئەو ئۆپراسیۆنانەدا قوربانی زۆرمان داوە. بەو بۆنەیەوە لە کەسێتی فەرماندەی گەورە هاوڕێ بێریتان نورحەق، بەروار دێرسیم، شێخموس ملازگر، ئاخین گابار، هەرەکۆل، بروسک کاتۆ، بەندا ئامەد و هەبووندا هەموو شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٤ ڕێز و پێزانییەنەوە یاد دەکەمەوە."

لە کۆتاییدا فەرماندەی یەژا ستار باتوفا چەکدار ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشانی پێکەوەی گەل و گەریلا کرد و وتی: "ئیدی پێویستە گەل و گەریلا هێزییان یەکانگیربکەن و هەموو جێگەیەک بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان."