بەڕێکخستنکاری حیزبولکۆنترا (هودا-پار)- ٣

هەر لەسەرەتاوە گەلی کورد تێگەشت لەوەی "حیزبوڵا" ئامرازی دەستی دەوڵەتە، بۆیە بە حیزبی شەیتانی، حزبی وەحشیگەرای و حیزبولکۆنترا ناوی هێنا.

گەر لە چاوی گەلەوە لە حیزبولکۆنترا بڕوانین، ئەوا زۆر بەڕوونی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەت و حیزبولکۆنترا دەرکەوێت. لە نێوەی دووەمی ساڵانی هەشتاکاندا بۆ حیزبوڵا دوو پێناسەکرا؛ خومەینی-پارێزی و سۆفیگەری (ساختەکارێک کە خۆی بە موسڵمانێتی فریودەدات). لەوکاتەی حیزبولکۆترا لە ١٩٩١دا دەست بە توندوتیژییەکانی دەکات، سێ ڕواڵەتی نوێی دەرکەوێت؛ حیزبولشەیتان، حیزبولکۆنترا و حیزبولوەحشەت. هەموو ئەم ڕوڵەتانەش بە مانای پشتگیردانی دەوڵەت دێت لەو کوشتنانەی کە بکوژەکانیان سزا نادرێت.

لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە لایەن داواکاری گشتی کۆماری ئامەدەوە تۆمەتنامەیەک (ئیدانەنامە) ئامادەکرا و دەڵێت، "حیزبوڵا لە هەرێمی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ وەک وەڵامێک بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان و توندوتیژی لە سەردەمی بەهێزی پەکەکەدا سەریهەڵدا". سەرۆکی گشتی پێشوی جەندرمە تیۆمان کۆمان لە سەردانیکردنی ئەو جێگایەنی کە زۆرترین هێرشی حیزبوڵای تێدا ئەنجامدراوە بەم شێوەی وەڵامی رۆژنامەنوسان دەداتەوە؛ "کام حیزبوڵا؟ حیزبوڵایەک لە ئێراندایە، یەکێکیش ئەو هاوڵاتیانەن کە خاوەنی باوەڕداری ئاینی بەهێزن و لەدژی پەکەکە خۆیان دەپارێزن."

ڕۆژنامەگەر سەرحەد عەلادینئۆغلۆ دەڵێت وەزیری ناوخۆی ئەوکاتەی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێکدا کە لێی دەپرسێ؛ "ئایە دەرباری حوسێن وەلیئۆغلۆ هیچ لێگەڕینێک هەیە؟ وەڵامێکی لەم شێوەیە دەداتەوە؛ نە تۆ دەربارەی ئەوە بپرسە، نە منیش وەڵامی ئاشکرا ئەدەمەوە." عارف دۆغان سەرۆکی پێشوی بەشی هەواڵگری جەندرمە لە ساڵی ٢٠١١دا چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ محەمەد عەلی بیرانددا بە وتی "بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لە شەڕی تەڤگەری ئازادی و کورددا حیزبولکۆنترامان دامەزراند" ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە حیزبولکۆنترا لە بنەمادا بەدەستی کێ و بۆ چ مەبەستێک دروستکراوە.

پێکهاتەی پلەبەندی (هێرارشی)

شێف یان بە ناوهێنای خۆیان 'ڕێبەری' حیزبولکۆنترا لە ژێر چاودێری دەوڵەتدا هەموو شتەکان ڕووندەکاتەوە. لە دوای ئەوە شورا (دەستەی بەڕێوەبەری) دێت. ئەندامانی شورایش وەک زانیاری، کۆمەڵایەتی، سەربازی و هەواڵگری پێکهاتوون لە بەرپرسیاری سەرەکی چوار لق. لە دوای کوشتی وەلیئۆغلۆ بۆ سەرۆکی حیزبەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەدیب گوموش دیاری دەکرێت، لە کاتێدا وێڕای ئەوەی بکوژی چەندان کەسە و سزای هەتاهەتای بەسەردا سەپێنراوە، بەردەدرێت و دەکرێت بە سەرۆکی حیزبولکۆنترا. ئیدی وردە وردە هەموو ئەندامانی شورا، لەمرۆدا لەسەروی هەموویانەوە ئەندامانی هوداپار، وەک بەڕێوەبەر لە گروپ و کۆمەڵاکانی یەکێتی زانیاری (ئیتحادی زانیان) و کاروانی هیواکان کاردەکەن.

کاتێت دەڵەتی تورک وای بیردەکرەوە کۆتایی بە پەکەکە هێنابێ

لە دوای ساڵی ١٩٩٩ کاتێک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕی نێوەنەتەوەی ڕادەستی دەوڵەتی تورک دەکرێت، دەوڵەتی تورک وایبیردەکردەوە ئیدی کۆتایی بە تەڤگەری ئازادی دێت،  پێویستی بە حیزبولکۆنترا نابێ و ناتوانێت زیاتر کۆنترۆڵی بکات، بۆیە ئۆپراسیۆنی بەسەر حیزبولکۆنترادا کرد. بەم شێوەیە کادرە پێشەنگەکانییان دەستگیرکران و چالاکییان سنوردارکرا. حوسێن وەلیئۆغلۆ لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠دا لە ناو ڤێلایەک لە بەیکۆز "بە کوژراوی دۆزایەوە". بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە وەلیئۆغلۆ لە لایەن ئەدیب، گۆموش، عیسا ئاتسۆی، حاجی بایانجوک و جەمال توتار کوژرابێ، کە ئەم کەسانە لە  ناو حیزبولکۆنترادا لەسەر کۆنسپێتێکی نوێ لەگەڵ دەوڵەتدا لەکاردابوون. کوشتنەکە وەک ئەوەی لەلایەن دەوڵەتەوە ئەنجامدرابێ پیشاندرا. چونکە لە ڕووداوەکەدا جێگەی سەدان گولە بەسەر جەستەی وەلیئۆغلۆوە بوو، بەڵام ئەوانەی لەگەڵیدا بوون یەک گولەیان بەرنەکەتبوو. بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی دەڵێن و باوەڕییان وایە وەلیئۆغلۆ لەلایەن ئەو کادرانەی حیزبولکۆنتراوە کوژرابێ کەلەگەڵ دەوڵەتدا لە هاوکاریکردندا بوون.

لە ماوەی چوارساڵدا نەیانتوانی

لە دوای کوشتنی وەلیئۆغلۆ، لە هەموو لایەکەوە ئەندامانی حیزبولکۆنترا و بە هەزاران کەس بە پاساوی هاوکاریکردن دەستگیرکران. بەشێکییان سزای قورسیان بۆ بڕدرایەوە. لە چوارچێوەی خۆلێبەریکردن و دانپێدانانەکانی ئەو کەسانەدا ئاسەواری هەزاران تەرم دۆزرانەوە. تەرمی هەزارن کورد کە لەکۆڵان و ژێر خاکی ماڵاندا بە کۆنکرێت داپۆشراوو دۆزرانەوە. بەم شێوەیە سەردەمی "خۆ-شاردەنەوە" دەستیپێکرد. ئەو ئەندامە-کۆنترایانەی کە دەستگیرنەکران یان "نەویستراوە بگیرێن" یان ڕایانکردووە بۆ دەرەوەی تورکیا یانیش بەشێوەکی سەرنجڕاکێش خۆیان شاردەوە. تاساڵی ٢٠٠٤ شتێکییان لەبارەوە نەبیسترا. تەنها "گۆڕستانە- ئەو خانونانەی گۆڕەکانیان تێدابوو" کە لەهەموو لایەکەوە دەدۆزرانەوە، دادگایکردنیان و ئەنجامدانی چەند کارێکی ڕۆژنامەوانی لەسەرییان لە ڕۆژەڤدا بوو.

وەحشییەتەگەراییەکان لە ماڵ و لە ڤیدیۆکاندا

پارێزەر یەشار ئالتورک کە لێگەڕینی ئەو دۆسیەیی دەکرد، بەم شێوەیە باس لە کارە وەحشیگەرایەکانی حیزبولکۆنترا دەکات: "ڤیدۆی کوشتنکارییەکانی دەستی حیزبوڵامان لە دادگاکاندا بینی. هەتا ئەو کەسانەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت ڤیدۆیان کراوە. سەرتاپا دیمەنی ترسناک بوو."

لە دوای دوو ڕۆژ لە ئۆپراسیۆنەکەی بایکوز، لە ڕێگەی دانپێدانانەکانی ئەدیب گوموشەوە، لە کۆڵانی حەسیب پاشا ئۆپراسیۆنێک بەسەر ٢٦ کەسدا کرا و گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە لە نمونەی ئەوە نەدۆزرابووەوە. لە لێکۆڵینەوە لە سەر ڕوفاتەکاندا دەکەوت ئەو کەسانەی لە لایەن ئەندامانی حیزبولکۆنتروا ڕفێندراون لە دوای ئەشکەنجەی زۆر، بە دەست و دەم بەستراوەییەوە زیندە بەچاڵکراون و ڤیدۆیان کراوە.

لە ئەستەمبوڵ لە کۆڵانی کارتال لە ٢٨ی کانوونی دووەم گۆرێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆرزرایەوە. هەورەها لە لە کۆڵانی چاوشئۆغلۆ بە هەمان شێوەی ژێرخاکردن ٩ تەرمی دیکە دۆزرایەوە. هەروەها لە ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٠٠دا لە ئامەد ٦ تەرمی دیکە دۆزرایەوە.

لە چوارچێوەی دانپێدانانەکانی ئەندامانی حیزبولکۆنترادا، بە هەزاران تەرمی کەسانی وڵاتپارێز، ئازادیخواز و چەپ دۆزرانە کە لەلایەن ئەو کەسانەوە کوژرابوون. لە ئێستادا ئەو کەسانە لە شارەکانی کوردستاندا بە ئازادی دەگەڕێن و لە ناو هودا-پاردا چالاکیەکانیان بەردەوامە.

نەتوانراوە تەماشای دیمەنەکان بکەن

سەعادەدین تانتان لە وتارە ڤیدیۆییەکەیدا، کە بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەی هاوبەشەکانی هاوپەیمانان پێشکەشی کرد، ئەو کەسانەی خاوەندارێتی و بەخێوکەری حزبوڵکۆنترا بوون، خستە دۆخێکی سەختەوە. بانگەشەی ئەوەکرا لە بینای سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتە و دەوڵەت باخچەلی جێگری سەرۆکوەزیران، حوسامەدین ئۆزکان و سەرۆکی ANAP مەسعود یلمازی تەنها توانیوانە دە دەقە لەو دیمەنی تاوانەکانی حیزبولکۆنترا بڕوانن کە هەموو جۆرە وەحشیگەری و کوشتنێکی تێدابووە.