بڕیارەکانی پەکەکە و کۆمەڵکوژی دروزەکان بووە ڕۆژەڤی پەرلەمانی سوید

قادر کاسگا، پەرلەمانتاری کوردی پارتی سۆشیال دیموکراتیک بە ڕەشنووسەپرسیارێک مژارەکانی بڕیارەکانی پەکەکە و ئامادەیی وڵاتی سوید بۆ پشتگیری لە بڕیارەکان، کۆمەڵکوژیی دروزەکانی خستە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە.

لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە بە بەستنی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی دەرکرد. یەک لە بڕیارەکان کۆتایهێنان بوو بە هەموو کار و چالاکییەکان کە لەژێر ناوی پەکەکە دا دەکران. بڕیارەکانی پەکەکە لە ئاستی نێونەتەوەییدا کاردانەوەی ئەرێنی بەخۆوە بینی و بووە ڕۆژەڤی جیهان. پەیوەست بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، هەردوو بابەتی بڕیارکانی پەکەکە و کۆمەڵکوژییەکانی سەر دروزەکان بووە ڕۆژەڤی پەرلەمانی سوید.

قادر کاسگا لە ڕەشنووسەپرسیارەکەییدا کە بەخواستی وەڵامدانەوەی وەزیری دەرەوی سوید، پێشکەشی پەرلەمانی کرد، ئاماژەی بەوەکرد ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لەژێر گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵیدایە و جەختی لەوەکردەوە کۆتا بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە گەشەدانێکی مێژوویییە.

کاسیگا لە ڕەشنووسەپرسەکیدا سەرەنجی خستەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دەڵێت: "حکومەتەکانی پێشووی سوید و یەکێتی ئەورووپا، بە ئامانجی چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیکی پرسی کورد داوای دیالۆگیان لە تورکیا و پەکەکە کرد. لە ئێستادا دەرفەتێکی نوێ درووستبووە. بەشێکی زۆری ڕای گشتی پشتگیری لە دەرفەتە دەکەن. ڕەخساندنی چارەسەرییەکی لەم شێوەیە بۆ ئاشتی و ئارامی و هاوکات بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا گرنگییەکی ژیانییە. دیارە ئەم پرسەش یەکێکە لە ئاستەنگییە مەزنەکانی پێش ئەندامبوونی پەکەکە لە یەکێتی ئەورووپادا."

'یەکێتی ئەورووپا ئامادەی پشتگیرییە لە پرۆسەکە؟'

قادر کاسگا لە ڕەشنووسەپرسیارەکەییدا ئەم پرسیاری ئاڕاستەی حکومەتی سوید و یەکێتی ئەورووپا کرد: "لەم چوارچێوەیەدا پرسیار لە وەزیری دەرەوەی سوید، ماریا مالمیر ستینیرگراد دەکەم: وەزیر و حکومەت، بڕیارەکانی پەکەکە و دەست بەردان لە چەکی پەکەکە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئاخۆ وەزیر و حکومەت ئامادەیە لە چوارچێوەی پێوەرە نێونەتەوەییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕەگەزی سەروەری یاسادا بۆ چارەسەری پرسی کورد بە ڕێبازی دیالۆگ و دیموکراتیک، لەگەڵ یەکێتی ئەرووپادا، بە ڕێگەی جیاواز پشتیوانی لە تورکیا بکات؟."

قادر کارسگا لە چوارچێوەی ڕەشنووسەپرسیارەکەییدا سەرەنجی خستەسەر پێشهاتەکانی ئەم دوایەیی سوورەیا کە لە کۆمەڵکوژی سەر دروزەکاندا گەیشتووە بە ئاستێکی مەترسیدار و دەسنیشانی کرد هەتەشە هەڕەشەیەکی جددیە لەسەر ئارامی هەرێمەکە.

پەیوەست بەو مژارەوە قادر کارسگا ئەم پرسیارەی کرد: وەزیری دەرەوەی سوید و پلاتفۆڕمە نێونەتەوەییەکان بە یەکێتی ئەورووپایشەوە لە بەرانبەر ڕەواکردنی هەتەشە، کە کەمەنەتەوەییەکانی دیکە دەچەوسێنێتەوە، مافەکانی ژنان سنووردار دەکات و هەڕەشەیە لەسەر فرەڕەنگی سووریا، چ هەنگاوێک دەگرێتەبەر؟