لەچوارچێوەی لێپرسینەوەی لە تۆمەتەکانی 'تیرۆر' و 'گەندەڵی' کە شارەوانیی ئیستەنبوڵ و سەرۆکی شارەوانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی پێ تۆمەتبار دەکرێت، ٩١ کەس لە داواکاری گشتی ئیفادەیان دا.
هاوکات لەگەڵ ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی شیلی ڕەسوڵ عەمرە شاهان، جێگری سکرتێری گشتی شارەوانی ئیستەنبوڵ ماهیر پۆلات، بەڕێوەبەری ئینستیوتی ڕیفۆرم محەمەد عەلی چالیکان، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی 'رێککەوتنی شار' بە داوای زیندانیکردن ڕادەستی دادگای سزای سوڵح کران.
داواکاری گشتی داوای کردووە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لەبەر تاوانەکانی 'پێکهێنانی ڕێکخستنی تاوانکاری' و 'گەندەڵی' و 'بەرتیل' و 'هاوکاریکردنی ڕێکخستنی تیرۆری چەکدار' زیندانی بکرێت.
هاوتوچۆ لە ئیستەنبوڵ سنووردار دەکرێت
لە لایەکی دیکەوە قەدەغەکردنی چالاکییەکان لە ئیستەنبوڵ تا ٢٧ی ئادار درێژکرایەوە. 'قەدەغەکردنی چالاکییەکان' کە دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو ڕاگەیەندرا، فراوانتر کرا و هاتوچۆ لە ئیستەنبوڵ سنووردار کرا.
لە شەودا چالاکیی ناڕەزایەتی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو و ڕاگەیاندرا کە ٣٢٣ چالاکوان دەستبەسەر کراون.