فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد

فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی کوزینە و چیای دڕەبی بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد.

 بە پێێ ڕاگەیاندراوی هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل دڵشێر ئیبراهیم فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گوندی کوزینە و چیای دڕەبی بناری قەندیلیان بۆردوومان کردووە.

جێی ئاماژەیە، بەپێی زانیارییەکان هێشتا فڕۆکە شەڕکەرەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە دەسووڕنەوە.