بە دیمەن

گەریلا تیڤی دیمەنی نوێی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنێکی نوێی چالاکییەکانی گەریلا (یەکینەی شەهید ئاخین موش)ی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە، کە لە ٣ چالاکییدا؛ کۆنتێنەرێک، ڕادارێک و ٢ خێمەی سەربازی لەناودەبرێن.

دیمەنی چالاکی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاکییەکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبووەوە:

"١٥ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٥٨ خولەکدا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامرازی ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی. لە چالاکییەکەدا کۆنتێنەرێک لەناوبردرا.

٢٢ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٦:٢٣ خولەکدا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە ئاسمانەوە گورز لە کۆنتێنەرێکی سوپای تورک وەشێندار، لە ئەنجامدا گڕ لە کۆنتێنەرەکە بەربوو وە بەتەواوەتی لەناوچوو.

٢٢ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٢:١٥ خولەکدا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامرازی ئاسمانی گورز لە ڕادارێکی سوپای تورک لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی بەهار وەشێندرا و بە تەواوەتی ڕادارەکە تێکشکێندرا.

٢٥ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٣:١٥ خولەکەدا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامرازی ئاسمانی گورز لە کۆنتێنەرێکی سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا و تێکشکێندرا.

٢٦ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٥٣دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامرازی ئاسمانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و لە ئەنجامدا ٢ خێمەی سەربازی داگیرکەران لە ناوبردران."